بۆ ئازادی راده‌ربڕین له ئێران هانا ده‌بردرێته به‌ر ئه‌ڵمانیا
داوا له ئه‌ڵمانیا ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ئێران وتوێژ بكرێت
K24 ـ هه‌ولێر:
رێكخراوی په‌یامنێرانی بێ‌سنوور داوایان له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا كرد، ره‌وشی رۆژنامه‌گه‌ریی و راده‌ربڕین له ئێران له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته بخاته به‌رباس.
په‌یامنێرانی بێ‌سنوور له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌یان بۆ ره‌وشی رۆژنامه‌گه‌ریی له ئێران كردووه و داوایانكردووه فرانك واڵته‌ر شتانمایه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئێران، به‌ڕوونی باسی "پێشێلكردنی رۆژنامه‌گه‌ریی له ئێران" بكات.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی رێكخراوی په‌یامنێرانی بێ‌سنوور داواكراوه: "له دوای لابردنی گه‌مارۆكان له‌سه‌ر ئێران، ئاوڕێك له ره‌وشی رۆژنامه‌گه‌ریی بداته‌وه".
سه‌باره‌ت به ره‌وشی رۆژنامه‌گه‌ریی له ئێران، راگه‌یاندنه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆكی ئێران له دوای هاتنه‌سه‌ركاری تاكو ئێستا نه‌یتوانیوه رۆڵێكی ئه‌رێنی هه‌بێت.
به‌هۆی "خراپی ره‌وشی رۆژنامه‌گه‌ریی له ئێران" رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ره‌خنه له حكوومه‌ته‌كه‌ی رۆحانی ده‌گرن به‌وه‌ی ته‌نانه سانسۆری له‌سه‌ر تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش داناوه.
كریستیان میر، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار له رێكخراوی په‌یامنێرانی بێ‌سنوور ده‌ڵێ: "ئێستا ئێران به‌رهه‌می رێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌باره‌ی وزه‌ی ناووكی ده‌خوات، بۆیه هیچ پاساوێك بۆ ده‌مكوتكردنی رۆژنامه ره‌خنه‌گره‌كان نه‌ماوه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا به سه‌ردانێك له ئێرانه و ئه‌مڕۆش 2 شوبات/ فێبرایه‌ری 2016 به سه‌ردانێك له تارانه‌وه به‌ره‌و ریازی پایته‌ختی سعوودیه به‌ڕێده‌كه‌وێت.
رێكخراوی بێ‌سنوور له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یان، داوایان له‌و وه‌زیره ئه‌ڵمانییه كرد، ره‌وشی رۆژنامه‌گه‌ریی له ئێران له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته باسبكات، له‌كاتێكدا زیاتر له 38 رۆژنامه‌وان له ئێران به‌هۆی كاره‌كه‌یانه‌وه زیندانیكراون.