جوانترین باخچه‌كانى كه‌نه‌دا ببینه
ئه‌و باخچانه شوێنى گه‌شتیارى سه‌رنج راكێشن له كه‌نه‌دا
K24 – كەنەدا:
باخچه‌كانى بوچارد (Butchart Garden) ده‌كه‌وێته دوورى 20 كیلۆمه‌تر له باكوورى ڤیكتۆریا له كه‌نه‌دا, ئه‌و باخچانه له‌لایه‌ن جێنین بوچارت دروستكراوه, ئه‌و ئافره‌ته خێزانى رۆبێرت بوچارد بوو كه خاوه‌نى فرۆشگایه‌ك و كارگه‌یه‌كى چیمه‌نتۆر بووه له كه‌نداوى تۆد له 1904. ئه‌و باخچانه له‌سه‌ر رووبه‌رى نزیكه‌ى 25 هێكتار زه‌وى دروستكراون.
ئەو باخچانه شوێنێكى سەرنجڕاكێش و ناوچەیه‌كى گەشتیاری وڵاتی كەنەدان, كارمەندان و بەرپرسانی ئەو باخچانه لەگەڵ گۆڕینی وەرزەكان لە نێوان 290 كەس بۆ 550 كەس گۆڕانیان بەسەر دادێت.
بینینی ئەو باخچانه چەندین رۆژی پێویستە، بۆیە بەرپرسانی سەرجەم پێداویستییەكانی گەشتیاریان دابینكردووه، بۆ ئەوەی گەشتیاران بتوانن به‌ناو هه‌موو باخچه‌كاندا بگه‌ڕێن.
لە ھەر چوار وەرزی ساڵدا باخچه‌كانى بوچارد، تایبەتمەندی و جوانی خۆیان ھەیە.
ئەوی جێیی سەرنجە گەشتیاران دەتوانن لەو باخچانه‌دا، مەڕاسیمی ھاوسەرگیری و بۆنە خێزانییەكانییان ساز بكه‌ن.










