له نیكاراگوا و هیندۆراس یه‌كه‌م حاڵه‌تى ڤایرۆسى زیكا له ئافره‌تانى دوو گیان تۆماركرا
ئه‌و ڤایرۆسه ده‌بێته هۆى شێواندنى كۆرپه‌له و له‌دایكبوونى منداڵانى سهربچووك
K24 – ئه‌مریكاى ناوه‌ڕاست:
هه‌ردوو حكوومه‌تى نیكاراگوا و هیندۆراس له ئه‌مریكاى ناوه‌ڕاست یه‌كه‌م حاڵه‌تى تووشبوونى ئافره‌تانى دووگیانیان به ڤایرۆسى زیكا له وڵاته‌كانیاندا راگه‌یاند.
رۆزاریۆ مۆریۆ خانمى یه‌كه‌م و گوته‌بێژى حكوومه‌تى نیكاراگوا گوتى: "سێ ئافره‌ت كه له مانگه‌كانى یه‌كه‌مى دوو گیانیدان, تووشى ڤایرۆسى زیكابوونه كه له رێى مێشووله‌وه ده‌گوازرێته‌وه, حكوومه‌تیش به رێوشوێنه پێویستهكانى نه‌هێشتنى ئه‌و نه‌خۆشییه هه‌ڵده‌ستێت".
تا ئێستا له نیكاراگوا 29 حاڵه‌تى تووشبوون به ڤایرۆسى زیكا تۆماركراون.
له هیندۆراسیش, وه‌زیرى ته‌ندروستى ئه‌و وڵاته یۆلانى باتریس گوتى: "ده‌سه‌ڵاتداران تووشبوونى شه‌ش ئافره‌تانى دووگیانیان به ڤایرۆسى زیكا تۆماركردووه", ئه‌وه له كاتێكدایه له‌و وڵاته زیاتر له 3200 كه‌س تووشى ڤایرۆسه‌كه بوون.
له وڵاتى سهلڤادۆریش, زیاتر له 7 هه‌زار حاڵه‌تى تووشبوون به ڤایرۆسى زیكا تۆماركراون, ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و وڵاته داوایان له ئافره‌تان كردووه تا 2018 خۆیان له دووگیانبوون به‌دوور بگرن.
رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى بارى ته‌نگه‌تاوى له جیهان راگه‌یاند به‌هۆى ئه‌و ڤایرۆسه و رایگه‌یاندووه: "په‌تاى زیكاى ڤایرۆسى كه هه‌ردوو كیشوه‌رى ئه‌مریكاى گرتووه‌ته‌وه, هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستى گشتى, چونكه ئه‌و په‌تایه په‌یوه‌ندى به هه‌زاران حاڵه‌تى شێوانى كۆرپه‌له و له دایكبوونى ئه‌و منداڵانه هه‌یه كه سه‌ریان بچووكن".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز