داوودئۆغلو داوا له ئه‌مریكا ده‌كات هه‌ڵوێستێكى توندتر به‌رامبه‌ر رووسیا وه‌ربگرێت
"ئةوانةى يارمةتى ئةسةد دةدةن تاوانى جةنط ئةنجامدةدةن"
K24 – له‌نده‌ن:
ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلۆ سه‌رۆكوه‌زیرانى توركیا داواى له ئه‌مریكا كرد, به‌رامبه‌ر ده‌ستوه‌ردانه‌كانى رووسیا, هه‌ڵوێستێكى توندتر به‌رامبه‌ر مۆسكۆ وه‌ربگرێت.
له په‌راوێزى كۆنگره‌ى وڵاتانى كۆمهكبهخشى سووریا له له‌نده‌ن, دوێنێ ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلۆ گوتى: "دواى هه‌موو گفتوگۆكانى نێوان واشینتۆن و مۆسكۆ, رووسیا هێرشى زیاترى ئه‌نجامداوه".
سه‌رۆكوه‌زیرانى توركیا گوتیشى: "هۆكارى سه‌ره‌كى ئه‌و گرفته, ئه‌و تاوانانه‌ن كه رژێمى ئه‌سه‌د و داعش ئه‌نجامیان ده‌ده‌ن".
ئۆغلۆ زیاتر گوتى: "ئه‌وانه‌ى پشتیوانى له رژێمى ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن, هه‌مان تاوانى جه‌نگى ئه‌و رژێمه ئه‌نجامده‌ده‌ن, ئه‌مڕۆ به تایبه‌تى ئه‌وه ده‌ڵێم چونكه حه‌له‌ب دووچارى هێرشێكى توندى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى رووسیا ده‌بێته‌وه".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز