رۆناڵدینهۆ یانه‌یه‌كی پرێمه‌رلیگی ڕه‌ت كرده‌وه
ده‌یه‌وێت بۆ یاریكردن ڕووبكاته ئاسیا
k24 ـ هه‌ولێر
ئه‌ستێره‌ی پێشووی تۆپی پیی برازیلی رۆناڵدینهۆ ئۆفه‌رێكی یانه‌ی لیسته‌ر سیتی ره‌ت كرده‌وه.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ له هه‌واڵێكی تایبه‌تدا بڵاویكردۆته‌وه، یانه‌ی لیسته‌ر سیتی ئۆفه‌رێكی پێشكه‌ش به رۆناڵدینهۆ كرده‌وه، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه، ره‌تی كردۆته‌وه بچێته پرێمه‌رلیگ.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌یشداوه، رۆنی له بڕی یانه‌ی لیسته‌ر سیتی هه‌وڵده‌دات بۆ یاریكردن بچێته ئاسیا.
ئه‌و یاریزانه ته‌مه‌ن 35 ساڵه له كاتی بازاربی گواستنه‌وه‌ی زستانه به به‌رپرسانی ئه‌و یانه‌ی راگه‌یاندووه كه داوای لێبوردن ده‌كات ئه‌و حه‌زده‌كات بچێته خولی چینی و له‌وێ درێژه به‌یاریكردن بدات.
ده‌مێكه خولی چینی یاریزانه ناوداره‌كان په‌ڵكێش ده‌كات و له دواین گواستنه‌وه‌ی یاریزانانیشدا، هه‌ریه‌كه له جیرڤینهۆ و رامێرز په‌یوه‌ندیان به‌و خوله‌وه كردوه.