بهو گیراوه سرووشتییه قژتان خاو بكهنهوه
لە ئوتو و زیانەكانی دەرباز دهبن
K24 – ھەولێر:
ئەگەر قژی ئێوەش فڕ و وشكە و بەردەوام بۆ خاوكردنەوەی قژتان تووشی كێشە دەبن، باشتر وایە ئەو شێوازە سرووشتیە رەچاو بكەن و بە ئاواتەكەتان بگەن.
لە دونیای ئەمرۆكەدا زیاتر قژی خاو باوە، بۆیە زۆرجار ژنان بۆ ئەو كارە ئوتو بەكار دێنن، بەڵام ئوتوكردنی بەردەوام، قژ بێ ھێز دەكات.
لێرەدا چۆنێتی دروستكردنی گیراوەیەكی سرووشتیتان بۆ دەخەینەڕوو كە بۆ خاوكردنەوەی قژ زۆر بەسوودە:
یەكەم: 4 كەوچكی چایی ئاوی لیمۆ.
دووەم: پەرداخێك رۆنی نارگیل.
سێیەم: 2 كەوچكی چایی رۆنی زەیتوون.
چوارەم: 3 كەوچكی چای نیشاستە.
ئەو شتانەی لەسەرەوە باسمانكردن، پێكەوە تێكەڵیان بكەن و پاشان لەسەر ئاورێك كە گڕەكەی كز بێت بە ئارامی لێكی بدەن، تا ئەو كاتەی دەبێتە ھەوێرێكی نەرم، دواتر ئەو پێكھاتەیە بەجوانی لە قژی سەرتان ھەڵسوون.
قژی سەرتان بە كڵاوی تایبەتی رەنگردن داپۆشن، دواتر خاولییەكی گەرمی تێھاڵێنن و لێیگەڕێن بۆ ماوەی 2 كاتژمێر بەو شێوەیە بمێنێتەوە و پاشان جوان بیشۆن.
ئەو پێكھاتە سرووشتیە دەبێتە ھۆی خاوبوونەوە و بریقەداربوونی قژی سەر و لە ئوتو و زیانەكانی دەربازتان دەكات.