به ڤیدیۆ.. لیسته‌ر سیتی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتیشی ڕاماڵی
شوێنی خۆی له لوتكه‌ی خوله‌كه قایمتر كرد
K24 ـ هه‌ولێر
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له هه‌فته‌ی 25ـه‌مینی پرێمه‌ر لیگ، یانه‌ی لیسته‌ر سیتی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له‌به‌رده‌م هانده‌ره‌كانی تووشی شۆك و شه‌مه‌زاری كرد و به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی له تیپه‌كه‌ی پیلیگرینی برده‌وه.
هه‌ر له ده‌ستپێكی یارییه‌كه و به دیاریكراوی له خوله‌كی 3 به‌رگریكاری یانه‌ی لیسته‌ر سیتی رۆبێرت هوت كلیلی گۆڵه‌كانی یانه‌كه‌ی كرده‌وه.
له گێمی دووه‌می یارییه‌كه‌یش تیپه‌كه‌ی كلاودیۆ رانیێری راهێنه‌ری ئیتاڵی یانه‌ی لیسته‌ر سیتی دوو گۆڵی دیكه‌شیان تۆمار كرد، له خوله‌كی 48 هێرشبه‌ری جه‌زائیری ریاز محه‌رز به شێوازێكی هونه‌ری جوانی گۆڵی دووه‌میشی بۆ یانه‌كه‌ی زیاد كرد.
له خوله‌كی 60 رۆبێرت هۆت به‌رگریكاری ئه‌ڵمانی تۆپێكی دیكه‌ی له تۆڕی گۆڵی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی گیر كرد، به‌مه‌یش یارییه‌كه‌یان به 3 گۆڵی خاوێن له یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی برده‌وه.
یانه‌ی لیسته‌ر سیتی كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده 53 خاڵ و شوێنی خۆی له سه‌رلیستی پرێمه‌ر لیگ پته‌وتر كرد، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتیش به 47 خاڵ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له خانه‌ی دووه‌م ماوه‌ته‌وه، له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی یانه‌كانی تۆتێنهام و ئارسێناڵ، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی 2 پله‌ی تر بۆ خواره‌وه ریزبه‌ندییه‌كه داده‌كشێت.