فێرناندۆ تۆرێس له ئه‌مه‌ریكا و ئاسیاوه داخوازی كراوه
ره‌نگه ئه‌ویش رێگه‌ی چین بگرێته به‌ر
K24 ـ هه‌ولێر
فێرناندۆ تۆرێس هێرشبه‌ری یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه مه‌دریدییه‌كه ته‌واو ده‌بێت، له ئێستایشدا چه‌ندان یانه خۆیان بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه ئاماده كردووه.
رۆژنامه‌ی ماركا، له چاپی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه تۆرێس له خولی تۆپی پێی ئه‌مه‌ریكاوه گرێبه‌ستی پێشكه‌ش كراوه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، له یانه‌كانی وڵاتی چین و ژاپۆنیش هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی دراوه، جیا له‌وه‌یش یانه‌یه‌كی خولی تۆپی پێی ئیماراتیش چاوی له كڕینی تۆرێس بڕیوه.
رۆژنامه‌ی ماركا، ئه‌وه‌یشی خستۆته ڕوو كه تۆرێس له ئێستادا بیر له‌و گرێبه‌ستانه ده‌كاته‌وه و له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه بڕیار له‌سه‌ر داهاتووی خۆی ده‌دات و نزیكترین بژارده‌ش بۆ ئه‌و یاریزانه یاریكردنه له یانه‌ی گوانزۆی چینی كه دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌فه‌رمی جاكسۆن مارتێنزی هاوڕێ و هاویانهشی بۆ ئه‌و یانه‌یه گواستراوه‌ته‌وه.
تۆرێس ـی ته‌مه‌ن 31 ساڵان، سه‌ره‌تای ژیانی وه‌رزشی و پیشگه‌ری خۆی له 2001 له یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ده‌ست پێكرد، دواتر له 2007 بۆ یانه‌ی لیڤه‌رپوول گواسترایه‌وه، پاشان له 2015 بۆ یانه‌ی چێڵسی له‌نده‌نی كۆچی كرد، دواتر به‌شێوه‌ی خواستن هاته‌ی یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵیا و بۆ ئه‌م وه‌رزه‌یش به‌شێوه‌ی خواستن یاری بۆ یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ده‌كات.