به وێنه.. له‌داخی په‌نابه‌ران مێركل به دایكی تیرۆریستان وه‌سف ده‌كه‌ن
پشتگیری رێكخراوی پیگیدای توندڕه‌و ده‌كه‌ن

K24 - به‌رلین:
له چه‌ندین وڵاتی ئه‌وروپی و ئوسترالیا، به هه‌زاران كه‌س خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و ناڕه‌زاییان له به‌رامبه‌ر هاتنی په‌نابه‌ران له وڵاتانی ئیسلامی ده‌ربڕی.
پۆلیس له شاره‌كانی درێزدن له ئه‌ڵمانیا، ئه‌مسته‌ردام هۆڵه‌ندا، كالێ له فه‌ره‌نسا، پڕاگ پایته‌ختی چیك و كانبێرای پایته‌ختی ئوسترالیا، له‌گه‌ڵ هه‌زاران خۆپیشانده‌ری توندڕه‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه، كه له به‌رامبه‌ر ئیسلام و هاتنی په‌نابه‌ران رێپێوانی فراوانییان ئه‌نجامدا و بووه هۆی دروستبوونی پێكدادان له‌نێوان پۆلیس و خۆپیشانده‌ران.
خۆپیشانده‌ران دروشمی تایبه‌ت به پاڵپشتیكردنی رێكخراوی پیگیدا توندڕه‌و به‌رزكرده‌وه و ناڕه‌زایه‌تیان له به‌رامبه‌ر هاتنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی په‌نابه‌ران ده‌ربڕی.
هه‌روه‌ها له دژی ئه‌نگێلا مێركل، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، دروشمییان به‌رزكردبووه‌وه، به‌هۆی ئه‌و سیاسه‌ته نه‌رمه‌ی له به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ران گرتوویه‌ته به‌ر، مێركلیان به به‌راز و دایكی تیرۆر وه‌سفكرد.

















































