داعش له ئه‌مريكا.. به ژماره
چه‌كدارانى رێكخراوى داعش به شێوه‌يه‌كى به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه له ناوه‌ند و پايته‌ختى وڵاتانى رۆژئاوا به تايبه‌تى ئه‌مريكا و بريتانيا و فه‌ره‌نسا ده‌كه‌ن.
K24 – واشنتن:
چه‌كدارانى رێكخراوى داعش به شێوه‌يه‌كى به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه له ناوه‌ند و پايته‌ختى وڵاتانى رۆژئاوا به تايبه‌تى ئه‌مريكا و بريتانيا و فه‌ره‌نسا ده‌كه‌ن.
چه‌كداره‌كان هه‌رچه‌نده به عێراق و سووريا و ليبيادا بڵاوبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام مه‌ترسييان گه‌يشتووه‌ته باكوورى ئه‌فريقيا و باشوورى خۆرهه‌ڵاتى ئاسيا.
وێڕاى مه‌ترسييه‌كانيان له‌سه‌ر زه‌وى، ئه‌وان له رێگه‌ى ئينته‌رنێته‌وه بوونه‌ته مه‌ترسى گه‌وره له‌سه‌ر ژيانى خه‌ڵك له وڵاتانى ئه‌وروپا و ئه‌مريكادا.
هێرشه‌كانى سه‌ر پاريس، له نۆڤه‌مبه‌رى رابردوودا و هێرشكردنه سه‌ر سان برناردينۆ، له ديسه‌مبه‌رى ساڵى رابردوودا، كه بووه هۆكارى گۆڕانێكى سه‌ره‌كى له ئاراسته‌ى مه‌ترسييه‌كانى داعش بۆ سه‌ر ئه‌وروپا و ئه‌مريكا.
له ئه‌مريكادا، هێرشه‌كه‌ى سه‌ر ويلايه‌تى كاليفۆرنيا بووه جێى بايه‌خى ميدياى ئه‌و وڵاته، به تايبه‌تى قسه‌ى زياتر له‌سه‌ر كاريگه‌رييه‌كانى پڕوپاگه‌نده‌ى داعش كرا، كه به هۆيه‌وه، ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى ئه‌و وڵاته‌ى به‌لاى خۆي‌دا راكێشاوه و بوونه‌ته هاوسۆزى داعش.
رۆژنامه‌ى نيويۆرك تايمزى ئه‌مريكا بڵاويكردووه‌ته‌وه، داعش له ئه‌مريكا هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى جدييه و به ژماره باسى له‌و مه‌ترسييانه كردووه.
182 كه‌س به تۆمه‌تى هه‌وڵدان بۆ گه‌ياندنى كۆمه‌ك به داعش ده‌ستگيركراوون.
-نووسينگه‌ى لێكۆڵينه‌وه‌كانى فيدراڵى رايگه‌ياندووه، 32 كه‌س به ويستى خۆيان په‌ڕيونه‌ته‌وه بۆ ئه‌مريكا به مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى تيرۆريستيى.
-28 كه‌س هه‌نگاويان ناوه بۆ ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى تيرۆريستيى له دژى ئه‌مريكاييه‌كان.
-17 كه‌س خراونه‌ته ژێر چاودێرى ئه‌منييه‌وه، له كاتێكدا زانيارى هه‌بووه، هه‌وڵى ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى تيرۆريستيى ده‌ده‌ن.
-5 كه‌س به تۆمه‌تى هه‌بوونى په‌يوه‌ندى راسته‌وخۆ به داعشه‌وه ده‌ستگيركراوون.
-4 كه‌س هه‌وڵيانداوه په‌يوه‌ندى به داعشه‌وه بكه‌ن، به‌ڵام كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ى ده‌زگا هه‌واڵگرييه‌كانه‌وه و سيخوڕه‌كانى نووسينگه‌ى فيدراڵى قسه‌يان له‌گه‌ڵ كردوون و به‌و هۆيه‌وه ده‌ستگيركراوون.