هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق كرا
تاریق عه‌بدولره‌حمان به سه‌رۆك هه‌ڵبژێردرایه‌وه

K24 ـ هه‌ولێر
جارێكی دیكە تاریق عه‌بدولڕه‌حمان وەك سەرۆكی لقی ھەولێری فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق دەستنیشان كرا، ئەمرۆ لە شاری ھەولێرھەڵبژاردن بۆ لقی ھەولێری فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق كرا.
ئه‌وانه‌ی كه له هه‌ڵبژاردنه‌كه ئاماده‌بوون و مافی ده‌نگدانیان هه‌بووه، بریتی بوون له نوێنەری شەش یانەی شاری ھەولێر، له‌گه‌ڵ نوێنەرانی ناوبژیوانان و فووتساڵ، هه‌ڵگری بەرزترین بروانامەی راھێنەرانی تۆپی پێ كه (عومه‌ر مه‌جید) بوو، هاوشان له‌گه‌ڵ دوو شارەزا بەشداریی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان كرد، سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی كه ده‌نگیان دا له 11 كه‌س پێكهاتبوون.
بە ھۆی ئەوەی كە پێنج پاڵێوراوەكە ھیچ رەكەبەرێكیان نەبوو، ھەریەكە لە تاریق عبدالرحمان وەك سەرۆك، بروسك كانەبی وەك جێگر، محەمەد خوشناو به سكرتێر و سیروان سەلمان وەك بەرپرسی دارایی و فاروق خدر و ئەندامی لقەكە دەرچوون.
تێیدا جه‌لال په‌رێشان و حاجی نه‌وزاد كشانه‌وه و له شوێنی ئه‌و دووانه‌ش، محه‌مه‌د خۆشناو و فارۆق خدر هه‌ڵبژێردران.
دوو رۆژله‌مه‌وبه‌ر به هه‌مان شێوه هه‌ڵبژاردن بۆ لقی دهۆك و سلێمانیش كرا، پاش دوو ساڵی دیكه‌یش هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقیش ده‌كرێت.