فه‌لوجه.. داعش رێگای له 10 هه‌زار هاووڵاتی گرتووه
"له دوو ساڵی رابردوودا 9097 كه‌س بووینه قوربانی"
K24 ـ هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی خۆجێیی له پارێزگای ئه‌نبار رایانگه‌یاند، ژماره‌یه‌كی زۆری دانیشتوانی قه‌زای فه‌لوجه، بۆ خۆده‌ربازكردن رێگرییان لێده‌كرێت له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعش.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار فالح عیساوی گوتی: "چه‌كدارانی داعش رێگری له نزیكه‌ی 10 هه‌زار كه‌س له دانیشتوانی فه‌لوجه ده‌كه‌ن و وه‌كو قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كاریان ده‌هێنن".
عیساوی گوتيشى: "چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر سوپای عێراق دوو رێڕه‌وی بۆ دانیشتوانی فه‌لوجه كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ربازبن به‌رله هێرشی چاوه‌ڕوانكراوی عێراق، به‌ڵام چه‌كدارانی داعش رێگرییان لێده‌كه‌ن".
عیساوی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، سوپای عێراق ته‌نیا یه‌ك بژارده‌ی له به‌رده‌م دایه، ئه‌ویش چوونه ناوه‌وه‌ی سوپایه بۆ شاره‌كه به هاوكاری هۆزه‌كان و شكاندنی ئه‌و به‌ربه‌سته‌ی چه‌كدارانی داعش دروستیانكردووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، نه‌خۆشخانه‌ی فه‌لوجه‌ی فێركاری رایگه‌یاند، به‌هۆی بۆردومانه‌كانه‌وه له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا، له ناو هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی شارۆچكه‌كه 9097 بریندار و كوژراوی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.