سێ سه‌ندیكا مۆڵه‌تی 24 كاتژمێر ده‌ده‌نه حكوومه‌ت
مووچه‌كه له ئاست ماندووبوونی كارمه‌نداندا نییه
K24 - هه‌ولێر:
هه‌ریه‌ك له سه‌ندیكاكانی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و بایۆلۆجی و كیمیاگه‌رانی كوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی سه‌ندیكاكانیان و حكوومه‌تی هه‌رێمییان كردووه، تێیدا خشته‌ی نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌یان ره‌تكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ 8ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2016، سه‌ندیكاكانی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و بایۆلۆجی و كیمیاگه‌رانی كوردستان، له چوار خاڵدا، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له به‌رامبه‌ر خشته‌ی نوێی دابه‌شكردنی مووچه ده‌ربڕیوه.
له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌شدا، 24 كاتژمێر وه‌ك مۆڵه‌ت دراوه‌ته‌وه حكوومه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامێكییان له باره‌ی داواكارییه‌كانی ئه‌و سێ سه‌ندیكایه هه‌بێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یاندا، كه ئه‌مڕۆ له گردبوونه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م باره‌گاكه‌یان له شاری هه‌ولێر خوێندییانه‌وه، ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، ئه‌و بڕه مووچه‌یه‌ی به‌و خشته نوێیه دابه‌ش ده‌كرێت، له ئاست ماندووبوونی كارمه‌نداندا نییه و داواش ده‌كه‌ن، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌و خشته نوێیه‌دا بهێنرێته ده‌ره‌وه.
له یه‌كێك له خاڵه‌كانی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌شدا هاتووه: "مووچه‌ی مانگی ئه‌یلوولی كارمه‌ندان وه‌كو خۆی خه‌رج بكرێت".
هه‌روه‌ها داوا له ئه‌ندامانی سه‌ندیكاكانیشیان ده‌كه‌ن، له‌و شوێنانه‌ی مانییان گرتووه و بایكۆتكردنییان راگه‌یاندووه، به‌هێمنی پرۆسه‌كه به‌ڕێوه‌ببه‌ن، تا ئه‌و كاته‌ی وه‌ڵامێك له حكوومه‌ت وه‌رده‌گرن.
به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه، به گوێره‌ی خشته‌یه‌كی نوێ مووچه دابه‌ش ده‌كات و بڕێكی مووچه‌كه‌ش، له‌لای حكوومه‌ت وه‌ك پاشه‌كه‌وت ده‌مێنێته‌وه، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
.jpg)
.jpg)