ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه ره‌تده‌كاته‌وه
ده‌بوایه قه‌ره‌بووی فه‌رمانبه‌ران بكرێته‌وه
K24 - سلێمانی:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، خشته‌ی نوێی دابه‌شكردنی مووچه و سیسته‌می پاشه‌كه‌وتكردنی بڕێك له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه خۆران ره‌تده‌كاته‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، ئه‌مڕۆ 8ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2016، رایگه‌یاند، ئه‌وان پێیانوابوو له به‌رامبه‌ر دڵسۆزی كه‌رته گشتییه‌كان، قه‌ره‌بووی دواكه‌وتنی مووچه‌یان بۆ ده‌كرێته‌وه نه‌ك مووچه‌یان كه‌مبكرێته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاری سلێمانیدا هاتووه: "حكوومه‌ت ده‌توانێت به‌و پێنج مانگه‌ی ساڵی 2015 كه به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كردوویه‌تی، ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه بكات".
