ئه‌سیل نوجێفیی: په‌كه‌كه بەنیازە له شەڕی مووسڵ بەشدار بێ
"هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، حه‌شدی وه‌ته‌نیی، سوپا و پۆلیسی فیدڕاڵ به‌شداریی له رزگاركردنه‌وه‌ی مووسڵدا ده‌كه‌ن"
K24- هه‌ولێر:
ئه‌سیل نوجێفیی، پارێزگاری پێشووی مووسڵ و فه‌رمانده‌ی حه‌شدی وەتەنیی ئاشكرایكرد، پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌كه‌كه) بە نیازە له شه‌ڕی مووسڵدا بەشدار بێ، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌می چه‌ك واده‌كات شه‌ڕی رزگاركردنه‌وه‌ی مووسڵ به‌رده‌وام نه‌بێت.
ئه‌سیل نوجێفیی بە رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت راگەیاند: "تا وەکوو هێز و یارمه‌تیی و پشتیوانییه‌كان كه بڕیاره بگه‌نه ناوچه‌ی مه‌خموور، نەگەن، جه‌نگی مووسڵ ته‌واو نابێت".
ئه‌سیل نوجێفی ئاشکراشی كرد: "نیازێک لای پارتی كرێكارانی كوردستان هه‌یه، بۆ ئەوەی به‌شداریی له جه‌نگی مووسڵدا بكات"، به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌کە ئه‌مه بەو واتایەیە، ئه‌گه‌ر هه‌یه ده‌رگای رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی سه‌ربازیی له‌گه‌ڵ توركیادا بكاته‌وه.
رۆژنامه‌كه رایگه‌یاندووه: "بەگوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی هه‌ن، ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی رزگاركردنی مووسڵ له 10 مانگی سێی ساڵی 2016 تێناپه‌ڕێت، له پاڵ حه‌شدی وه‌ته‌نیی، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش به پشتیوانیی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تیی، به‌شداری له رزگاركردنی مووسڵ ده‌كه‌ن".
رۆژنامەی شەرقولئەوسەت لە زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادارەوە دەڵێ: "فیرقه‌ی 15 و هه‌ردوو لیوای 71 و 72ی پۆلیسی فیدڕاڵ به‌شداری له رزگاركردنی مووسڵ ده‌كه‌ن، ئه‌و هێزانه‌ش پێشتر به‌شدارییان له هیچ شه‌ڕێكدا نه‌كردووه، ئه‌مه‌ش بەو واتایەیە ته‌واو ئاماده‌كراون و بڕیاره له شارۆچکەی مه‌خموور (50 كیلۆمه‌تر له باشووری رۆژهه‌ڵاتی مووسڵ) جێگیر بکرێن، دواتر له‌وێوه پڕۆسه‌ی رزگاركردنی دیوی لای چه‌پی رووباری دیجله له شارۆچکەی شه‌رگات و پاشان گه‌یاره ده‌ستپێده‌كات".
لای خۆیه‌وه له راگەیەندراوێکدا ئوسامه نوجێفیی، سه‌رۆكی هاوپەیمانیی موته‌حیدون گوتی: "پێویست ناكات حه‌شدی شه‌عبیی له شه‌ڕی مووسڵدا به‌شداری بكات"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "شه‌ڕی رزگاركردنی مووسڵ پێویستی به ئاماده‌كاریی گه‌وره هه‌یه".
ئوسامه نوجێفیی دەشڵێ: "گرینگ‌ترین ئاماده‌كارییه‌كان بریتین له زیادكردنی ژماره و پێداویستییه‌كانی حه‌شدی وەتەنیی له رۆڵه‌كانی نه‌ینه‌وا تا رۆڵی سه‌ره‌كییان له پڕۆسه‌ی رزگاركردن و كۆنتڕۆڵكردنی ناوچه‌كه‌دا هه‌بێت، له‌گه‌ڵ به‌شداریكردنی سوپای عێراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تیی، له پاڵ ئهمانەش پێویسته پێشكه‌وتنی سیاسیش به ده‌ستبێت".