ئه‌نجامی یارییه‌كانی خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستان بزانه
سیروانی نوێ، گازی باكوور و ئاشتی درێژه‌یان به سه‌ركه‌وتنه‌كانیان دا
.jpg)
K24 ـ هه‌ولێر
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ كۆتایی به یارییه‌كانی گه‌ری دووه‌می خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستان هات، له كۆی 6 یاریش ته‌نیا یه‌ك یه‌كسانبوونی تێدا بوو، كه تێیدا یانه‌كانی سیروانی نوێ، گازی باكوور و ئاشتی درێژه‌یان به سه‌ركه‌وتنه‌كه‌یان دا.
ئه‌نجامی یارییه‌كانیش به‌م شێوه‌یه بوو:
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی 4 ـ 1 سێمێل
خاك 1 ـ 2 ده‌ربه‌ندیخان
شه‌هیدان 0 ـ 1 ئاشتی
ئاڵتون كۆپری 0 ـ 1 سیروانی نوێ
هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید 0 ـ 2 گازی باكوور
ئاكرێ 1 ـ 1 هه‌ڵۆ
خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان بۆ وه‌رزی 2015 ـ 2016 بە بەشداریی 15 یانە كە بە سەر 3 كۆمەڵه دابەش كراوە بەرێوە دەچێت.