حكوومه‌تی عێراق: دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان دواده‌خرێت
چاودێریی زیاتری خه‌رجیه‌كان ده‌كرێت
K24 ـ هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9/2/2016 كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجامدا و چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد.
یه‌كێك له بڕیاره‌كان، په‌سه‌ندكردنی پێشنیازی لیژنه‌ی كاروباری ئابووری بوو سه‌باره‌ت به دواخستنی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان و ئه‌و زیاده‌یه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ری له بانكه حكوومیه‌كاندا.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریشیدا: "بۆ گۆڕینی چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵگر، كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق پاشكۆی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای بۆینگ ئیمزابكات، بۆ ئه‌وه‌ی بارگرانی له‌سه‌ر گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌ت كه‌مبكاته‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی رایگه‌یاند:حكوومه‌ته‌كه‌ی تێڕوانینێكی روونی هه‌یه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی و داوای له لایه‌نه سیاسیه‌كان كرد هاوكاربن له‌وباره‌یه‌وه".
عه‌بادی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "پێویسته سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان، خه‌رجییه‌كانیان كه‌مبكه‌نه‌وه و گه‌شتی فه‌رمی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌نجامنه‌درێت ته‌نیا بۆ كاری زۆر پێویست نه‌بێت".