ئه‌لحه‌یاتی له‌نده‌نی: ئه‌گه‌ری "خنكانی" 300 هه‌زار هاوڵاتی حه‌له‌ب له ئارادایه
ملیۆنێك هاوڵاتی سووریا ئاواره ده‌بن
K24- هەولێر:
ئاواره‌بوونی نزیكه‌ی ملیۆنێك هاوڵاتیی سووریا و ئه‌و كاره‌ساته مرۆییه‌ی له‌و وڵاته رووده‌دات، جه‌نگی داعش و قه‌یرانی دارایی له عێراق، مژاری ئه‌مڕۆی رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كانه.
رۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یاتی له‌نده‌نیی راپۆرته هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه: به‌هۆی ئابڵوقه‌ی رژێمی سووریا له سنووری پارێزگای حه‌له‌ب، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هۆشداریدا لە ئەگەری "خنكانی" نزیكه‌ی 300 هه‌زار كه‌س له دانیشتوانی ناوچه‌كانی حه‌له‌ب.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، توركیا پێشبینیی كردووه نزیكه‌ی ملیۆنێك هاوڵاتی سووریا به‌ره‌و سنووره‌كانی توركیا كۆچبكهن، له‌كاتێكدا ئه‌مریكا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌وڵه‌كانیان چڕكردووه‌ته‌وه بۆ راگرتنی شه‌ڕ له سووریا و به‌رپاكردنی ئاشته‌وایی له نێوان لایه‌نه ناكۆكه‌كان.
"قه‌یرانی دارایی عێراق حكوومه‌تی ناچاركردووه رێوشوێنی پێویست بگرێته‌به‌ر"، له‌م چوارچێوه‌یه، رۆژنامه‌ی ئه‌لمه‌دا هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه: سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادیی داوای له لایه‌نه سیاسییه‌كان كردووه، بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانكاریی له كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی هاوکاری بن.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه، بۆ ده‌ربازبوون له‌و قه‌یرانه داراییه‌ی عێراق تێیكه‌وتووه، عه‌بادیی داوای له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كردووه گۆڕانكارییه‌كی ریشه‌یی له كابینه‌كه‌ی ئه‌نجامبدرێت و وه‌زیره‌كان بگۆڕدرین و له شوێنی ئه‌وان كه‌سانی "ته‌كنۆكرات و پیشه‌یی و ئه‌كادیمیی" دابنرێن.
جه‌نگی داعش بابه‌تێكی دیكه‌ی رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كانه، لەم روانگه‌وه، رۆژنامه‌ی ئه‌لزه‌مان هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه به ناونیشانی "وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا هەوڵی به‌هێزكردنی هاوپه‌یمانێتی دژی داعش دەدات و تێچووی رۆژانه‌ی ئه‌و جه‌نگه یه‌ك ملیۆن دۆلاره".
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش، له‌م هه‌فته‌یه نوێنەرانی 27 وڵاتی زلهێزی جیهان له برۆكسل كۆده‌بنه‌وه و پرسی جه‌نگی داعش له سووریا و عێراق تاوتوێده‌كه‌ن.