فەرەنسا بڕیاری لێسەندنەوەی ناسنامەی لە دەستووری خۆیدا چەسپاند

فەرەنسا بە رێگەی دەستووری خۆی ناسنامە لە توندڕەوەكان وەردەگرێتەوە.

K24- پاریس:

پەرلەمانی فەرەنسا بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژە یاسای لێسەندنەوەی ناسنامەی لە توندڕەوەكان بە رێگەی دەستووری فەرەنسا پەسەند كرد.

دوای ئەوەی حكوومەتی فەرەنسا پڕۆژە یاسای لێسەندنەوەی ناسنامەی پێشكەش بە پەرلەمانی وڵاتەكەی كرد، بە زۆرینەی دەنگ ئەو پڕۆژە یاسایە كە بە رێگەی دەستوور ناسنامە لە توندرەوەكان وەردەگیرێتەوە پەسەند كرا.

بەگوێرەی یاساكە كە پش بە دەستووری فەرەنسا دەبەستێ، دادوەر دەتوانێت جگە لە دەرکردنی بڕیاری سزای بەندكردن بۆ توندڕەوەكان بڕیاری لێسەندنەوەی ناسنامەشیان بۆ دەربکات و بێبەشیان بکات لە مافی دەنگدان و خۆکاندیدکردن و کاری فەرمیی.

ئەم بڕیارە پەرلەمانتارانی فەرەنسای بەسەر دو بەرەدا دابەش کردبوو، لە لایەکەوە زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمان لەگەڵ لێسەندنەوەی ناسنامە بوون لە توندڕەوەكان بەشێكیان لە دژی بڕیارەکە بوون.

هاوکات  وەزیری دادی فەرەنسا ھەر بەم ھۆیە دەستیلەكاركێشایەوە، بەڵام فرانسوا ئۆلاند، سەرۆكی فەرەنسا و مانوێل ڤالس، سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە سوربوون لە سەر لێسەندنەوەی ناسنامە لە توندڕەوەكان بە رێگەی دەستوور.

دوای ھێرشەكانی مانگی 11ی ساڵی رابردوو لە پاریس کە داعش بەرپرسارێتی خۆی لە ئەنجامدانیان راگەیاند، حكوومەتی فەرەنسا باری نائاسیی راگەیاند و كۆمەڵێك سزای نوێی دەركرد و بڕیاریدا بە رێگەی دەستووری فەرەنسا ناسنامە لە توندڕەوەكان وەربگرێتەوە.

 سەرچاوە: ئاژانسەكان

Fly Erbil Advertisment