به هۆى په‌يه‌ده‌وه، ئه‌ردۆغان "سه‌رزه‌نشتى" ئه‌مريكا ده‌كات
ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، رايگه‌ياند، ئه‌مريكا ده‌سته‌وه‌ستانه له تێگه‌يشتنى سرووشتى راسته‌قينه‌ى ئه‌و پارته‌ى كه له ناوجه‌رگه‌ى دهريايهك له خوێن سه‌ريهه‌ڵداوه.
K24 – هه‌ولێر:
"سه‌رزه‌نشتكردنى" ئه‌مريكا، نوێترين هه‌ڵوێستى سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغانه له به‌رامبه‌ر په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان ئه‌مريكا و پارتيى يه‌كێتيى ديموكراتيى كورديى له رۆژئاواى كوردستان.
ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، رايگه‌ياند، ئه‌مريكا ده‌سته‌وه‌ستانه له تێگه‌يشتنى سرووشتى راسته‌قينه‌ى ئه‌و پارته‌ى كه له ناوجه‌رگه‌ى دهريايهك له خوێن سه‌ريهه‌ڵداوه.
ئه‌ردۆغان رووى له ئه‌مريكا كرد و گوتيشى: "ئايا ئێوه له‌گه‌ڵ ئێمه‌دان، ياخود له‌گه‌ڵ پارتيى يه‌كێتيى ديموكراتيى و پارتيى كرێكارانيى كوردستانى تيرۆريستدان؟"
ئه‌م وتانه‌ى سه‌رۆك كۆمارى توركيا، دواى ئه‌وه دێن، كه دوێنێ گوته‌بێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریكا، جۆن كێربى، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا رایگەیاند، ئه‌مريكا به چاوى تيرۆريست بوونه‌وه ناڕوانێته يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) و بەردەوام دەبێت لە هاوكاریكردنی ئه‌و هێزانه له پێناو سه‌رخستنى هه‌وڵه‌كانيان له شه‌ڕى دژ به داعشدا.
سه‌باره‌ت به نيگه‌رانييه‌كانى توركيا له باره‌ى هه‌ژموون و هێزى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل، جۆن كێربى گوتى: "واشنتن لە نیگەرانییەكانى توركیا تێدەگات، به‌ڵام راستييه‌كى روونه ئەو هێزانە سەركەوتووبوونه لە شەڕى دژى داعشدا و ئەمەریكاش هاوكارییان دەكات".
وته‌كانى ئه‌مڕۆى ئه‌ردۆغان، نوێ نه‌بوون و له سه‌ره‌تاى ئه‌م ههفتهيهشدا، ناوبراو داواى له ئه‌مريكا كرد، هه‌ڵوێستى خۆى له نێوان توركيا و پهيهدهدا يه‌كلا بكاته‌وه و گوتى: "پێويسته ئه‌مريكا خۆى له نێوان توركيا و يه‌په‌گه يه‌كلا بكاته‌وه و يه‌كێكيان هه‌ڵبژێرێت".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، عومەر كۆركماز، راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی توركیا، ئەحمەد داوودئۆغڵۆ بۆ كاروباری عەرەبيى، لە دیمانەیەكدا لەگەڵ رۆژنامەی شەرقولئەوسەت گوتی: "پاڵپشتیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بۆ چەند گرووپێكی كورد بەشێكە لە خاڵە ناكۆكەكان كە توركیا لەبارەیانەوە لەگەڵ هاوپەیمانەكەی لە پەیمانی باكووری ئەتڵەسیی".
گوتیشی: "توركیا سنووری خۆی لە هەموو هێرشێكی دەرەكی دەپارێزێ وەك چۆن پێشتر فڕۆكە رووسییەكەی خستەخوارەوە"، وەك ئاماژەیەك بۆ جموجۆڵی شەڕڤانانی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە سەر سنووری نێوان رۆژئاوا و باكووری كوردستان و جموجۆڵی چەكدارانی داعش لە هەمان ناوچە.
عومەر كۆركماز ئاماژەش دەكات كە: "توركیا بەردەوام دەبێ لە پێشوازیكردن لە پەنابەرانی سووریا، هەرچەندە ژمارەیان زۆرە و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش ناچێتە ژێر باری بەرپرسیارێتی بەرامبەر ئەو پەنابەرانە".
له چه‌ند رۆژى رابردوودا، په‌يامنێرى كوردستان 24 له رۆژئاواى كوردستان رايگه‌ياند، شاندێكى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش به مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى ديدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئيدارى و هێزه‌كانى رۆژئاواى كوردستان، گه‌يشتوونه‌ته ئه‌و پارچه‌يه‌ى كوردستان.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى ماڵپه‌ڕى كوردستان 24، ئه‌و شانده له ٢٠ كەس پێكهاتوون و بەمەبەستی بەشداریكردن لە شەڕی داعش گەیشتوونەتە كۆبانێ، چاودێری هێزەكانی سوریای دیموكرات دەكەن لە كۆنترۆڵكردنەوەی شاری مەنبەجی باكووری حەلەب، كە لە ئێستادا لە ژێر دەسەڵاتی چەكدارانی داعشدایە و يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات ده‌يانه‌وێت ناوچه‌كه رزگار بكه‌نه‌وه.
هەروەها ناردنی هێزە ئەمریكیەكە دوای ئەوە دێت لەسەرەتای ئەم مانگەدا شاندێكى ئەمەریكی بە بەشداری برێت مەكۆرگ یاریدەدەری جێگری دەرەوەی ئەمەریكا سەردانی شاری كۆبانێیان كرد.
له سه‌ر زه‌مينى واقيعيش، روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، له‌سه‌ر داوای دانیشتوانه‌كانیان، یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) دوو شارۆچكه‌یان له باكووری حه‌له‌ب كۆنترۆڵكردووه.
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ده‌ست روانگه‌كه كه‌وتووه، له‌سه‌ر داوای دانیشتوانه‌كانیان، یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل شارۆچكه‌ی دێرجه‌مال و مرعناز له باكووری حه‌له‌ب كۆنتڕۆڵكردووه.
روانگه‌ی سووری هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "به‌مه‌به‌ستی خۆپاراستنیان له بۆردومانه‌كان و كۆنترۆڵنه‌كردنی ناوچه‌كانیان له‌لایه‌ن رژێمی ئه‌سه‌د، خه‌ڵكه‌كه ئه‌و دوو شارۆچكه‌یان راده‌ستی یه‌په‌گه كردووه".
لهلایهكیدیكهوه روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكردووه‌ته‌وه: "هێزه‌كانی رژێمی سووریا و هاوپه‌یمانه‌كانی گوندی كهفهین و نزیكه‌ی 1 كیلۆمه‌تر له ده‌وروبه‌ری گونده‌كه‌یان كۆنترۆڵكردووه، 5 كیلۆمه‌تر له شارۆچكه‌ی ته‌ل ره‌فعه‌تی ستراتیژی دووره، به‌مشێوه‌یه‌ش هێزه‌كانی سه‌ر به ئه‌سه‌د نزیكه‌ی 25 كیلۆمه‌تر له سنووری توركیاوه نزیكبوونه‌ته‌وه".
توركيا شانبه‌شانى عه‌ره‌بستانى سعوودييه په‌يه‌ده و يه‌په‌گه به گرووپى تيرۆريستيى ناوده‌به‌ن و ئه‌وانيش رێگرييان كرد له‌وه‌ى ئه‌و پارته كوردييه به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌كانى جنێڤ 3 دا بكات، كه بڕياره له كۆتايى ئه‌م مانگه‌دا دواى سێ هه‌فته هه‌ڵپه‌ساردن، ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.
وێڕاى بێبه‌شكردنى په‌يه‌ده له به‌شداريكردنى جنێڤ 3، ئه‌مريكا راسته‌وخۆ په‌يوه‌نديى به‌و لايه‌نه كوردييه‌وه كردووه و رايگه‌ياندووه، ئه‌وان له چوارچێوه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش ده‌يانه‌وێت هاوكارى په‌يه‌ده بكه‌ن.
مه‌ترسييه‌كانى ئه‌ردۆغان له به‌هێزبوونى په‌يه‌ده و هێزه كوردييه‌كانى رۆژئاواى كوردستان له كاتێكدايه، كه سوپاى سووريا و پشتيوانه‌كانى، له سوپاى پاسداران و حزبوڵڵاى لوبنان به‌ره‌و حه‌له‌ب پێشڕه‌وى ده‌كه‌ن و به كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى حه‌له‌ب، رژێمى سووريا ده‌توانێت هه‌ژموونى خۆى بسه‌پێنێت به‌سه‌ر ناوچه سنوورييه‌كانى باكوورى خۆرهه‌ڵاتى سووريادا له‌گه‌ڵ توركيا.
روانگەی مافی مرۆڤ لە سووریا رایگەیاند، هێزەکانی حکوومەتی سووریا بە پاڵپشتیی فڕۆکەکانی رووسیا له دەوروبەری شاری حەلەب پێشڕەوی دەکەن حەوت کیلۆمەتریان ماوە بگەنە شاری تەل ریفعەت کە یەکێکە لە سێ گرنگترین پێگەی بەرهەڵستکارانی ئیسلامیی حکوومەتی سووریا و نزیکەی 20 کم لە سنووری تورکیاوە دوورە.
بەرهەڵستکارانی ئیسلامیی چەکداری حکوومەتی سووریا کە دیارترینیان گرووپی بەرەی نوسرەی سەر بە رێکخراوی قاعیدەیە سێ پێگەیان لە پارێزگای حەلەب لە باکووری سووریا هەیە کە بریتین لە ناوچەکانی (تەل ریفعەت، عزاز، مارع).
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز، دۆغان
ئا: ئ.هـ