بارزانی چاكسازی بۆ حكوومه‌تیش راگه‌یاند
داهاتی هه‌رێم رێكده‌خرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
دوای راگه‌یاندنی چه‌ند بڕیارێكی چاكسازی له ناو پارتی دیموكراتی كوردستان، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ند بڕیارێكی بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی، له ناو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا راگه‌یاند.
بڕیار
پاڵپشت به یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ژماره(1)ـی ساڵی 2005ـی هه‌مواركراو، و به‌مه‌به‌ستی زیاتر ڕێكخستنه‌وه‌ی كاروباری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجامدانی چاكسازی و چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكوڕییه‌كان له‌ناو دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم بڕیارماندا به:
- ئه‌نجامدانی چاكسازی و ڕێكخستنه‌وه له‌م بوارنه‌ی خواره‌وه:
ا. پێداچوونه‌وه به هه‌یكه‌لیه‌تی كارگێڕی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ڕێكخستنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی گونجاو و به‌پێی پێویستی حكوومه‌ت.
ب. پێداچوونه‌وه به هه‌یكه‌لیه‌تی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێم و ڕێكخستنه‌وه‌ی یه‌كه ژمێریارییه‌كان له گشت دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی دارایی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی گونجاو.
ج. پێداچوونه‌وه به گشت میلاكاتی حكوومه‌تی هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی ڕێكخستنه‌وه‌ی میلاكات، و كاركردن بۆ دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی راژه.
د. پێداچوونه‌وه به میلاكاتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كه و دامه‌زراوه‌كانی پێشمه‌رگه و ڕێكخستنه‌وه‌ی میلاكات و هه‌یكه‌لیه‌تی سه‌ربازی هێزی پێشمه‌رگه و ڕێكخستنه‌وه‌یان.
هـ. پێداچوونه‌وه به گشت زه‌ویه كشتوكاڵی و گه‌شتوگوزارییەكان و ڕێكخستنه‌وه‌یان و لادانی هه‌ر زێده‌ڕۆییه‌ك له‌سه‌ر موڵكی گشتی.
و. پێداچوونه‌وه به گشت موڵكه‌كانی حكوومه‌ت كه به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست یان گرێبه‌ستی بانه‌وانی یان له‌سه‌ر بنه‌مای وه‌به‌رهێنان دراون به هاووڵاتیان و، ڕێكخستنه‌وه‌ی موڵكه و زه‌وی و باڵه‌خانه‌كان و گشت كرێیه‌كانی حكومه‌ت به له‌به‌رچاوگرتنی باری ئابوری.
ز. پێداچوونه‌وه به گشت ئه‌و خانوو و موڵكانه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌ت به كرێ گیراون به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌یان و ڕێكخستنه‌وه‌ی كرێیه‌كانیان.
ح. پێداچوونه‌وه به خه‌رجیی دامه‌زراوه‌كان و نه‌هێشتنی خه‌رجی زێده‌ڕۆیی.
گ. پێداچوونه‌وە و ڕێكخستنه‌وه‌ی داهاتی هه‌رێم.
ی. پێداچوونه‌وه به سیسته‌می وه‌به‌رهێنان له هه‌رێم.
- ئەو كۆمپانیانەی كە بەشێوەیەكی یاسایی لە ئەرك و چالاكییەكانیاندا سەركەوتوو بوونە بەپێی میكانیزمێكی گونجاو داوایان لێ بكرێت كە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی و یارمەتیدانی دۆخی ئابووریی هەرێم بەشێك لە سوودەكانیان پێشكەشی گەنجینەی حكوومەت بكەن.
- ئەو كەس و كۆمپانیانەی بەشێوەیەكی نایاسایی دەوڵەمەند بوونە و لە گەندەڵیدا تێوەگڵاون پێویستە ئیجرائاتیان لەگەڵدا بكرێت و بەپێی میكانیزمێك و بەشێوەیەكی دادپەروەرانە سوود و داهاتەكانیان بدرێتە گەنجینەی حكوومەتی هەرێم.
- بۆ جێبەجێكردن و بەدواداچوونی ئەو بڕیارە بە فەرمانی هەرێمی لێژنه‌یه‌ك پێكده‌هێنرێت كە كاره‌كانی به‌پێی میكانیزمێكی گونجاو ئه‌نجام ده‌دات، و ئه‌نجامی كاره‌كانی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌رز ده‌كاته‌وه.
مسعود بارزانی
سەرۆكی هه‌رێمی كوردستان
10ـی 2ـی 2016