ئەگەر بەنداوی مووسڵ بروخێ ئەم ناوچانە ژێر ئاو دەکەون
سوپاى ئه‌مریكا له باره‌ى به‌نداوى مووسڵ هۆشدارى ده‌دات
K24 – به‌غدا
سوپاى ئه‌مریكا له نوێترین راگەیەندراوێدا له باره‌ى به‌نداوى مووسڵ، هۆشداریی ده‌دات له‌وه‌ى هه‌ندێ نیشانه‌یان له به‌نداوى مووسڵ بینیوه كه ئاماژه‌ى مه‌ترسین بۆ سه‌ر داڕمانى ئه‌و به‌نداوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌شى ئه‌ندازیاریى له سوپاى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: "مه‌ترسیی داڕمانى ئه‌و به‌نداوه ئێستا زۆر زیاتره له‌وه‌ى له رابردوودا پێشبینیان كردووه".
رۆژى دووشه‌ممه‌ى رابردوو له پەرلەمانی عێراق، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ره‌وشى به‌نداوى مووسڵ خرایەڕوو و ئاشكرای كرد، مه‌ترسىی داڕمانى ئه‌و به‌نداوه زیاتر بووه بە بەراورد لەگەڵ ساڵانى رابردوودا.
مانگى رابردووش، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا، له راپۆرتێكى تایبه‌تدا له‌سه‌ر ئه‌گه‌رى داڕمانى به‌نداوى مووسڵ ئاشكرای كرد: له ئه‌گه‌رى داڕمانى به‌نداوى مووسڵ، ژیانى نیو ملیۆن كه‌س ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌شدا، حكوومه‌تى عیراق، گرێبه‌ستێكى له‌گه‌ل كۆمپانیاییه‌كى ئیتاڵى واژۆ كرد، به‌مه‌ستى نوێژهنكردنهوهى به‌نداوه‌كه.
هاوکات گوڤارى فۆرین پولیسى ئه‌مریكا ئه‌و ناوچانه‌ى ده‌ستنیشان كرد کە لە ئه‌گه‌رى داڕمانى به‌نداوى مووسڵ بن ئاو ده‌كه‌ون.

