هاوپه‌یمانی ئیسلامی تاووتوێی ناردنی هێز بۆ سووریا ده‌كات
10 وڵات پاڵپشتی ناردنی هێز ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
راپۆرته هه‌واڵییه‌كانی سعوودیه باس له ئاماده‌كارییه‌كانی هاوپه‌یمانی ئیسلامی ده‌كه‌ن، بۆ ره‌وانه‌كردنی هێزی سه‌ربازی بۆ سووریا و شه‌ڕكردنی له دژی رێكخراوی داعش.
كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ئیسلامی، به ئه‌ندامێتی 35 وڵات به سه‌رۆكایه‌تی سعوودیه، كه ئیندۆنوسیاش به نیازه بچێته ریزی هاوپه‌یمانێتییه‌كه، به یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی له‌و جۆره‌ی هاوپه‌یمانی ئیسلامی داده‌نرێت و نزیكه‌ی 10 وڵاتی ئه‌ندام تێیدا، پاڵپشتی ناردنی هێزی سه‌ربازی ده‌كه‌ن بۆ سووریا، بۆ شه‌ڕكردن له دژی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ریازی پایته‌خت، نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه ده‌بێت و ئامانجی دژایه‌تیكردنی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه و به گوێره‌ی ئه‌و پێوه‌ره‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانێتییه‌كه له‌سه‌ری رێككه‌وتوون، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیشیان هه‌ماهه‌نگیكردن و هاوكاریكردنی ئه‌منی و هه‌واڵگری وڵاتانی ئه‌ندامه.
هاوپه‌یمانێتییه‌كه، له 35 وڵات پێكهاتووه و دانیشتووانییان یه‌ك ملیار و 31 ملیۆن كه‌سه و نزیكه‌ی 4 ملیۆن سه‌ربازییان هه‌یه.
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه، ژماره‌یان نزیكه‌ی 2500 فڕۆكه ده‌بێت جیا له سیسته‌می به‌رگری زه‌مینی و ئاسمانی زیاتر له 21 هه‌زار تانك و نزیكه‌ی 461 هه‌لیكۆپته‌ر و 44 هه‌زار زرێپۆشیان هه‌یه، پاكستانیش كه ئه‌ندامی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یه، خاوه‌ن چه‌كی ناووكییه.
به‌هۆی ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی له سووریا، پێشبینی ده‌كرێت ناردنی هێزی سه‌ربازی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه ببێته راستی و بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش، هێز ره‌وانه‌ی سووریا بكه‌ن.