ئه‌سیل نوجێفى: نوێنه‌رایه‌تى سوننه له ئه‌مریكا ده‌كرێته‌وه
"ئامانج له پێكهێنانى ئه‌و نوێنه‌رایه‌تییه, گواستنه‌وه‌ى نه‌هامه‌تییه‌كانى سوننه‌ى عێراقه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى"
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌سیل نوجێفى پارێزگارى پێشووى نه‌ینه‌وا ئاشكرایكرد, ئه‌و هه‌واڵانه‌ى باسیان له كردنه‌وه‌ى نوێنه‌رایه‌تى سوننه له ئه‌مریكا كردووه, راستن.
ئه‌سیل نوجێفى به ئاژانسى عه‌ین عێراق نیوزى راگه‌یاندووه: "كردنه‌وه‌ى نوێنه‌رایه‌تى سوننه له ئه‌مریكا به هاریكارى له‌گه‌ڵ رافع عیساوى بووه, عیساوى (وه‌زیرى پێشووترى دارایى بوو له حكوومه‌ته‌كه‌ى مالیكى به تاوانى تیرۆر تۆمه‌تباركرا)".
دووپاتیشیكرده‌وه: "ئامانج له پێكهێنانى ئه‌و نوێنه‌رایه‌تییه, گواستنه‌وه‌ى نه‌هامه‌تییه‌كانى سوننه‌ى عێراقه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى".
ده‌رباره‌ى پێكهێنانى هه‌رێمى سوننه‌ش له عێراق, نوجێفى گوتى: "پێكهێنانى هه‌رێمه‌كان مافێكه له ده‌ستوورى عێراقى رێگه‌ى پێدراوه, پێكهێنانى هه‌رێمى سوننه‌ش بابه‌تێكه و له ئارادایه".
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد: "گوێبیستى ئه‌وه نه‌بووه لایه‌نى ئه‌مریكا مه‌رجى ئه‌وه‌ى دانابێت بنكه‌ى سه‌ربازی دابمه‌زرێنێت, له به‌رامبه‌ردا پشتیوانى له پێكهێنانى هه‌رێمى سوننه بكات".
و: موحسین حوسێن