دواى 18 مانگ له ونبوونى به‌غداديى ده‌ركه‌وته‌وه
ئه‌بوبه‌كر به‌غداديى خه‌ليفه‌ى داعش زيندووه و ده‌ركه‌وتووه‌ته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنه‌ى له كه‌ناڵێكى ناوخۆيى عێراق، رۆژنامه‌يه‌كى بريتانيى بڵاويكرده‌وه، ئه‌بوبه‌كر به‌غداديى خه‌ليفه‌ى داعش زيندووه و ده‌ركه‌وتووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ى تايمزى بريتانيا به پشتبه‌ستن به وێنه‌ى ڤيديۆيى كه‌ناڵێكى ناوخۆيى عێراق ئاشكرايكرد، ئه‌و كه‌سه‌ى له ناو منداڵاندا و له خولێكى ئه‌زبه‌ركردنى قورئان ده‌رده‌كه‌وێت خودى ئه‌بوبه‌كر به‌غداديى خه‌ليفه‌ى داعشه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، به‌غداديى له مزگه‌وتێكى فه‌لوجه‌دايه و خولێكى ئاينيى به‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه.
له ماوه‌ى 18 مانگيى رابردوودا ئه‌م ده‌ركه‌وتنه‌ى به‌غداديى به يه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنى ناوبراو هه‌ژمار ده‌كرێت.
دوايين ده‌ركه‌وتنى به‌غداديى ئه‌و كاته بوو، كه به مێزه‌رى ره‌ش و عه‌بايه‌كى ره‌شه‌وه له مزگه‌وتى گه‌وره‌ى مووسڵ ده‌ركه‌وت و ناوى رێكخراوه‌ى له ده‌وڵه‌تيى ئيسلامى له عێراق و شامه‌وه گۆڕى بۆ "ده‌وڵه‌تى ئيسلامى، خيلافه‌تى ئيسلاميى".
ئه‌وانه‌ى له ڤيديۆكه‌دا ده‌ركه‌ون، ژماره‌يه‌كيان هاوشێوه‌يى به‌غداديين، وه‌ك ئه‌وه‌ى چاودێرانى ئه‌منيى و شاره‌زايانى بنه‌بڕكردنى تيرۆر ئاماژه‌يان پێكردووه.
يه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ى له ده‌سته‌چه‌پييه‌وه دانيشتووه و مێزه‌رێكى سه‌وزى له‌سه‌ر كردووه، به نزيكترين هاوشێوه‌ى به‌غداديى داده‌نرێت و دواى ئه‌وه‌ى به‌غداديى وتارێك ده‌دات، هاوشێوه‌كه‌ى خه‌ڵات به‌سه‌ر منداڵاندا دابه‌شده‌كات.
رۆژنامه‌ى تايمز ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، رێكخراوى داعش له پاڵ شه‌ڕوكوشتاردا، كرده‌وه‌ى خێرخوازانه بۆ له خۆكۆكردنه‌وه‌ى منداڵان ئه‌نجامده‌دات.
پێش ده‌ركه‌وتنى به‌غداديى، له چه‌ندين كه‌ناڵى جيهانى ده‌نگۆى كوژران و برينداربوونى ناوبراو بڵاوكرابوونه‌وه.
و:ئ.هـ