چەکدارانی هۆزی ئەلجبوور: ئاماده‌ین بۆ گرتنه‌وه‌ی شارەدێی گه‌یاره
"لە 16 گوندی دەوروبەری مه‌خموور ئامادەکاریی دەکرێت"
K24ـ هه‌ولێر:
پێشهاته‌كانی جه‌نگی داعش و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ گرتنه‌وه‌ی شاری مووسڵ و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تیی له سووریا دژی چه‌كدارانی داعش، مژاری ئه‌مڕۆی رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كانه.
رۆژنامه‌ی ئه‌لمه‌دا هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه: هێزه‌كانی حه‌شدی هۆزی ئه‌لجبوور لە عێراق ئاماده‌ن بۆ گرتنه‌وه‌ی شارەدێی گه‌یاره (لە پارێزگای نەینەوا) و چه‌ندین گوندی هۆزه عه‌ره‌به‌كان له سنووری شارۆچکەی مه‌خموور.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، له‌گه‌ڵ چوونی فیرقه‌ی 15 ی سوپای عێراق بۆ شارۆچکەی مه‌خموور، حه‌شدی هۆزی ئه‌لجبوور ئاماده‌یی خۆیان پیشانداوه بۆ هێرشكردنه سه‌ر چه‌كدارانی داعش له شارەدێی گه‌یاره و 16 گوندی دیكه‌ی سه‌ر به شارۆچکەی مه‌خموور.
رۆژنامه‌ی ئه‌لشه‌رقولئه‌وسه‌ت له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، ئاشتۆن كارته‌ر رایگه‌یاند: زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تیی ئاماده‌ن ژمارەی هێزه‌كانی خۆیان له جه‌نگی داعش زیاتر بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، ئیماراتی عه‌ره‌بیی ره‌زامه‌ندیی نیشانداوه بۆ ناردنی هێزێكی تایبه‌ت بۆ به‌شداریكردن له مەشقپێکردنی هێزە لۆکاڵییەکان بۆ گرتنه‌وه‌ی شارەکانی مووسڵ و ره‌ققه کە لە بندەستی داعشدان.
سه‌رباره‌ت به جه‌نگی داعش له سووریا، رۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یانی له‌نده‌نیی هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه به ناونیشانی "ئه‌لجوبه‌یر تێكشكانی داعشی گرێداوه به لابردنی ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات".
به‌گوێره‌ی ئه‌لحه‌یات، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه، عادل ئه‌لجوبه‌یر رایگه‌یاندووه: "رژێمی ئه‌سه‌د هۆكاری تێكچوونی سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌یه و بۆ تێكشكاندنی داعش له سووریا، پێویسته ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات لاببرێت".
ئا: نیزام فەیسەڵ