فوئاد حوسێن: ئه‌وروپييه‌كان به‌ڵێنيان پێداين
له لێدوانێكى تايبه‌ت بۆ كوردستان 24، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان فوئاد حوسێن، رايگه‌ياند،
K24 – ميونخ:
ئه‌وروپاييه‌كان له ميانهى كۆبوونه‌وه‌يان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانيى دڵنيايى ئه‌وه‌يان داوه‌ته بارزانيى كه رێگه ناده‌ن هه‌رێمى كوردستان شكستبهێنێت.
له لێدوانێكى تايبه‌ت بۆ كوردستان 24، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان فوئاد حوسێن، رايگه‌ياند، له هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، لايه‌نى به‌رامبه‌ر و به‌رپرسانى ئه‌وروپا رايانگه‌ياندووه، كه ئه‌وان ئاگادارى ره‌وشى هه‌رێمى كوردستانن.
گوتيشى: ئه‌و به‌رپرسانه به‌ڵێنى ئه‌وه‌يان داوه له ئاستيى ئه‌وروپا و وڵاته‌كانى خۆيان كار بكه‌ن بۆ زياتر هه‌ماهه‌نگيى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و باسيشيان له‌وه كردووه، كه ئه‌وان رێگه ناده‌ن هه‌رێمى كوردستان شكستبهێنێت و پشتيوانى له هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن.