هێرۆ ئيبراهيم ئه‌حمه‌د سه‌ره‌خۆشى له ئه‌سه‌د ده‌كات
به‌شار ئه‌سه‌دى به "براى به‌ڕێز" ناوبردووه و دايكيى ئه‌سه‌ديشى به "پايه‌به‌رز" وه‌سفكردووه.
K24 – سلێمانى:
كۆچى دوايى دايكيى به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكى رژێمى سووريا، هۆكارى سه‌ره‌كى ناردنى نامه‌يه‌كى سه‌ره‌خۆشييه له هێرۆ ئيبراهيم ئه‌حمه‌ده‌وه بۆ به‌شار ئه‌سه‌د.
سايته‌كانى نزيك له يه‌كێتيى نيشتيمانى كوردستان له سلێمانى بڵاويانكردووه‌ته‌وه، كه رۆژى 10ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2016، هێرۆ ئيبراهيم ئه‌حمه‌د، هاوسه‌رى سكرتێرى گشتيى يه‌كێتيى نيشتيمانى كوردستان سه‌ره‌خۆشيى ئاراسته‌ى به‌شار ئه‌سه‌د كردووه.
له نامه‌كه‌دا، هێرۆ ئيبراهيم ئه‌حمه‌د، كه خاوه‌نى هه‌ژموونى ئيدارى و دارايى و سياسييه له‌ناو يه‌كێتييدا، به‌شار ئه‌سه‌دى به "براى به‌ڕێز" ناوبردووه و دايكيى ئه‌سه‌ديشى به "پايه‌به‌رز" وه‌سفكردووه و له‌گه‌ڵ ستايشكردنى ئه‌ودا، حافز ئه‌سه‌دى باوكى به‌شار ئه‌سه‌ديشى به بيرهێناوه‌ته‌وه و ستايشى كردووه.
له سه‌ره‌خۆشى نامه‌كه‌دا هاتووه: "بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە ھەواڵی كۆچی دوایی (ئەنیسە مەخلوف)ی دایكی بەڕێزتانمان بیست، كە ئەوپەڕی ھەستی رێز‌و سوپاسگوزاری و خۆشەویستی و یادكردنەوەمان بۆ خۆی و گیانی سەرۆكی كۆچكردوو حافز ئەسەد ھەیە".
هه‌روه‌ها هاتووه: "ئەو ھەستە مەزنەی كە لە كانگای ویژدانەوە ھەڵقوڵاوە، بەرھەمی ساڵانێك لە برایەتی و ھاوڕێیەتییە، كە بەردەوام بە خێر‌و ئاشتی و كاری ھاوبەش كۆیكردینەوە، بەو جۆرەی بەرژەوەندی ھەردوو گەلەكەمان و سەقامگیری و پێشكەوتنی ناوچەكەی تێدایە".
له كۆتايشدا هاتووه: "جەنابی سەرۆك، لەم بۆنە ناخۆشەدا جەخت لەسەر بەھێزیی ھەستی برایەتی و ھاوڕێیەتی دەكەینەوە، لە ناخیشەوە سەرەخۆشی ئاراستەی خۆتان و خانەوادە بەڕێزەكەتان دەكەین، داواش لە خوای گەورە دەكەین سەبرو ئارامیتان پێ ببەخشێت و كۆچكردووی پایەبەرزیش بەر رەحمەتی خۆی بخات و شوێنیشی بەھەشتی بەرین بێت، گەلی سوریاش بە ئاشتی و ئازادی و ئاسایش و خۆشگوزەرانی بگات".
يه‌كێتيى نيشتيمانى كوردستان له ديمه‌شق يه‌كه‌م به‌ياننامه‌ى دامه‌زراندنى له ساڵى 1976 بڵاوكردووه‌ته‌وه و له قۆناغى ژيانى سياسى سكرتێرى گشتيى يه‌كێتييدا جه‌لال تاڵه‌بانى سووريا به دۆستيى سه‌ره‌كى يه‌كێتيى هه‌ژمار ده‌كرا و هه‌ريه‌ك له تاڵه‌بانى و حافز ئه‌سه‌د په‌يوه‌ندييه‌كى دۆستانه‌يان هه‌بووه.
ئه‌مه يه‌كه‌مجار نييه، به‌رپرسانى يه‌كێتيى هاوخه‌مى بۆ بنه‌ماڵه‌ى ئه‌سه‌د ده‌رده‌بڕن و له سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى شه‌ڕى سوورياشدا له كاتێكدا گه‌لانى سووريا چاوه‌ڕوانى رووخانى ئه‌سه‌ديان ده‌كرد، سه‌رۆك كۆمارى پێشووى عێراق جه‌لال تاڵه‌بانى به بۆنه‌ى مردنى كه‌سانى ناو بنه‌ماڵه‌ى ئه‌سه‌د برووسكه‌ى سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى به‌شار ئه‌سه‌د كردبوو.
ئا:ئ.هـ