فەرەنسا وەرگرتنی پەنابەران رەتدەكاتەوە

فەرەنسا پابەندی وەرگرتنی پەنابەران نابێت لە نێوان وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا

K24 - ھەولێر:

مانوێل ڤالسی سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا لە كۆنگرەی میونشنرایگەیاند فەرەنسا وەرگرتنی پەنابەران بە ھەموو شێوەیەك رەتدەكاتەوە.

مانوێل ڤالس راشیگەیاند: "فەرەنسا دابەشكردنی كۆچبەران لە نێوان وڵاتانی ئەندام لە یەكێتی ئەوروپا  بە ھەموو شێوەیەك  رەتدەكاتەوە پەبەندی وەرگرتنی پەنابەری زیاتر نابێت".

سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا گوتیشی:" فەرەنسا  بە ھۆی پەنابەرانەوە تووشی قەیرانی بێكاریی و بیری توندڕەوی بووەتەوە".

مانوێل ڤالس راشیگەیاند: "فەرەنسا  ئەو 30 ھەزار پەنابەر وەردەگرێت لە كۆی ئەو 160 ھەزار پەنابەره‌ی دابەشكراون لە نێوان وڵاتانی ئەوروپا، بەڵام لەمە بەدوا ھیچ پەنابەری دیكە وەرناگرێت".

بە ھۆی شەڕ و ئاڵۆزییەكانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا، شەپۆلێكى گەورەی كۆچكردن بەرەو وڵاتانی رۆژئاوا دەستیپێكردووە، فەرەنسا ژمارەیەك پەناخوازی وەرگرتووە، بەڵام فەرەنسا بە ھیچ جۆرێك بانگھێشتی پەناخوازانی نە كردووە.

لە ساڵی رابردوو نزیكەی 80 ھەزار كەس داوای مافی پەنابەریێتیان پێشكەش بە حكوومەتی فەرەنسا كردووە، بەڵام تا ئێستا بەشێكی زۆریان وەڵام نەدراونەتەوە، چونكە لە دوای رووداوەكانی پاریس فەرەنسا رێوشوێنی توندی بەرامبەر بە پەنابەران گرتووەتەبەر.

 سەرچاوە: لمۆند

ئامادەكردنی: شنۆ محەممەد