"ئه‌مريكا له پشتيوانى ميليشيا شيعه‌كانى عێراق بۆ ئه‌سه‌د دڵنيا نييه"
"به كۆتایی هێنانی توندوتیژییه‌كانی سووریا، ده‌زانین كام لایه‌ن به‌شێك ده‌بێت له چاره‌سه‌رییه‌كان و كام لایه‌نیش له پاڵ تیرۆر ده‌بێت"
K24 – هه‌ولێر:
جۆن كێربی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند، ناتوانێت ئه‌و راپۆرتانه دووپاتبكاته‌وه كه ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كردووه، میلیشیا شیعییه‌كانی عێراق ئه‌وانه‌ی له پاڵ هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا دژی داعش ده‌جه‌نگان، ئێستا لایه‌نگیریی و پشتیوانی له رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن.
له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ سی ئێن ئێن، جۆن كێربی گوتی: "ئاگاداری ئه‌و راپۆرتانه‌م، به‌ڵام ناتوانم راستی و دروستیان دووپات بكه‌مه‌وه، كه‌چی ده‌توانم ئه‌وه بڵێم رێككه‌وتنی كۆتایی هێنان به توندوتیژییه‌كانی سووریا گرینگه، چونكه به‌وه ده‌زانین كام لایه‌ن به‌شێك ده‌بێت له چاره‌سه‌رییه‌كان، كامیشیان نابنه به‌شێك لێیان و كام لایه‌نیش له پاڵ تیرۆر ده‌بێت".

له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ش، ئایا چۆن ئاگر به‌ست له سووریا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، له كاتێكدا زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان پابه‌ندی نابن؟!، جۆن كێربی گوتی: "مه‌به‌ست له ئاگر به‌ست له سووریا ئه‌وه نییه فشار له‌سه‌ر گرووپه‌كانی وه‌ك داعش و به‌ره‌ی نوسره هه‌ڵبگیرێت، به‌رده‌وامیش گوتوومانه، ئه‌گه‌ر رووسیا جه‌خت له لێدانی گرووپه‌كانی وه‌ك داعش و نوسره ده‌كاته‌وه له سووریا، پێشوازی لێده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێت به كردار و به‌راستی ئه‌و كاره ببینین".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا زیاتر گوتی: "رێككه‌وتنی كۆتایی هێنانی شه‌ڕ له سووریا بۆ ئه‌وه كراوه، لایه‌نه ناكۆكه‌كان، كۆتایی به كوشتن و توندوتیژیی بێنن، تا بتوانین پڕۆسه‌ی سیاسی بخه‌ینه سه‌ر رێگای خۆی".
روونیشیكرده‌وه: "هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی، به‌رده‌وام ده‌بێت له فشارخستنه‌سه‌ر گرووپه‌كانی وه‌ك داعش و به‌ره‌ی نوسره، جه‌نگی سووریاش جه‌نگێكی ناوخۆیی بچووك نییه و زیاتر له چوارساڵه به‌رده‌وامه، بۆیه ئه‌و رێككه‌وتنه و گه‌یاندنی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان بۆ هاووڵاتیانی سووریا گرینگه".

له‌لایه‌كی دیكه‌وه كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی رووسیا (كریملین) له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند: "ڤلادیمیر پۆتین سه‌رۆكی رووسیا و باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مریكا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، رێككه‌وتوون هاریكارییه دیبلۆماتییه‌كان و شێوه‌كانی دیكه‌ی هاریكاریی نێوانیان پته‌وتر بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنی میونیخ بۆ وه‌ستاندنی شه‌ڕ له سووریا جێبه‌جێ بكرێت".
له به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌ی كریملین دا هاتووه: "هه‌ردوو سه‌رۆكی ئه‌مریكا و رووسیا پشتیوانیان له‌و هه‌وڵانه‌كردووه كه بۆ وه‌ستاندنی شه‌ڕ له سووریا و گه‌یاندنی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان بۆ هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته ده‌درێن"، زیاتر گوتی: "له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، پۆتین و ئۆباما باسیان له‌وه‌شكردووه پێویسته په‌یوه‌ندی له نێوان وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته‌كانیاندا هه‌بێت، تا بوار بۆ هه‌ردوولا بڕه‌خسێت، له جه‌نگی دژی داعش و رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی دیكه سه‌ركه‌وتوو بن".

له 12 شوباتی 2016 وڵاتانی گرووپى نێوده‌وڵه‌تى بۆ پشتیوانیكردنى سووریا له ميونیخی ئه‌ڵمانیا، رێككه‌وتن له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا ئاگر به‌ست له سووریا رابگه‌یه‌ندرێت و ده‌سبه‌جێش كۆمه‌كی و یارمه‌تیی مرۆیی بگه‌یه‌ندرێنه ناوچه گه‌مارۆدراوه‌كان.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا و نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا، جۆن كیرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا گوتى: "رێككه‌وتین له ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا، پڕۆسه سه‌ربازییه‌كان له هه‌موو سووریادا بوه‌ستێندرێن"، به‌ڵام ئه‌وه‌شى نه‌شارده‌وه: "زلهێزه‌كان دڵنیانین ئاگر به‌ست بچێته‌بواری جێبه‌جێكردنه‌وه".
كیرى گوتیشى: "پێویستمان به‌وه هه‌یه له رۆژانى داهاتوودا كرداره‌كان له‌سه‌ر زه‌وى ببینین"، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد: "بێ گواستنه‌وه‌ى پڕۆسه‌ى سیاسى، هێنانه‌دی ئاشتی ئه‌سته‌مه".
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا روونیشیكرده‌وه: "بڕیارى وه‌ستاندنى شه‌ڕ به‌سه‌ر داعش و گرووپه‌كانى دیكه‌ى توندڕه‌و جێبه‌جێ ناكرێت".
لاى خۆیه‌وه سێرگى لاڤرۆڤ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا گوتى: "وه‌ستاندنى پڕۆسه سه‌ربازییه‌كان، داعش و به‌ره‌ى نووسره و گرووپه‌كانى دیكه‌ى تیرۆریستى ناگرێته‌وه"، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "وه‌ستاندنى شه‌ڕ له سووریا كارێكى زه‌حمه‌ته".
ئۆپۆزیسیۆنى سووریاش له‌سه‌ر زارى گوته‌بێژى ده‌سته‌ى باڵاى دانووستان پێشوازى له هه‌وڵه‌كانى گرووپى نێوده‌وڵه‌تى بۆ پشتیوانیكردنى سووریا كرد و گوتى: "پێویسته له‌سه‌ر زه‌وى كرداره‌كان ببینرێن".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز+ سكاى نیوز+ ئیره‌م
و: موحسین حوسێن