سێباستیان ئۆجێ بووه پاڵه‌وانی گه‌ڕی دووه‌می رالی سوید
k24 ـ هه‌ولێر
سێباستیان ئۆجێی فه‌ره‌نسی و شوفێری ڤۆلكسواگن پۆلۆ پله‌ی یه‌كه‌می قۆناخی دووه‌می پاڵه‌وانییه‌تی رالی جیهانی به‌ده‌ستهێنا.
فه‌ره‌نسیه‌كه به‌جیاوازی 29.8 چركه پێش هایدن بادنی نیوزله‌ندی كه‌وته‌وه و بووه پاڵه‌وان، هاوكات مادس ئۆسته‌ربرگ پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ستهێنا به جیاوازی 25.8 چركه له‌گه‌ڵ پله‌ی دووه‌م.
ئۆجێ تا ئێستا له شه‌ش قۆناخ له‌كۆی 12 قۆناخ پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه و نۆ قۆناخی دیكه‌ی له‌به‌رده‌م ماوه بۆ ئه‌وه‌ی ناسناوی ئه‌مساڵ به‌ده‌ست بێنێت.