بزووتنه‌وه‌ى ئيسلاميى: پێويسته‌ پارتيى و يه‌كێتيى بڕيار له‌سه‌ر چاكسازى بده‌ن

بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی دارایی و سیاسی هه‌رێمى كوردستان، بزووتنەوەی ئیسلامی پرۆژەیەکی چاکسازی راگەیاند.

K24 – هه‌ولێر:

بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی دارایی و سیاسی هه‌رێمى كوردستان، بزووتنەوەی ئیسلامی پرۆژەیەکی چاکسازی راگەیاند.

شوان قەڵادزەیی سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پرۆژەكەی خۆیانی خستەڕوو، كە لە 13 خاڵ پێکهاتووە وتێيدا  داوا  لە هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی  دەكەن كە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی دارایی ھاوكاریی دارایی حكوومەت بكەن.

لە باره‌ى کاراکردنەوەی پەرلەمان و حکوومەتیش بزووتنەوەی ئیسلامی بە پێویستی دەزانێت لایەنەکان واز لە کۆبوونەوەى فراوان بێنن و بە زووترین کات حکوومەت و پەرلەمان کارا بکەنەوە.

 

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/eec655ca-b1b4-4806-bab1-c60211bd1af3/chaksazi%20bzwtnawa.ism/manifest