په‌يه‌ده هۆشدارى ده‌داته توركيا
ره‌تيده‌كاته‌وه ملكه‌چى داواكانى توركيا ببێت.
K24 – هه‌ولێر:
پارتيى يه‌كێتيى ديموكراتى كورديى له سووريا ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه هۆشدارى دايه توركيا و ره‌تيكرده‌وه هێزه‌كانى له ناوچه سنوورييه‌كانى توركيا پاشه‌كشێ پێبكات.
هاوسه‌رۆكى پارتيى يه‌كێتيى ديموكراتيى كورديى، ساڵح موسليم به ئاژانسى رۆيته‌رزى راگه‌ياند، توركيا مافى ئه‌وه‌ى نييه ده‌ست له كاروبارى ناوخۆى سووريا وه‌ربدات.
گوتيشى: ئه‌و بنكه سه‌ربازييه‌ى دوێنێ توركيا بۆردومانى كردبوو، له ژێر ده‌سه‌ڵاتى به‌ره‌ى نووسره‌ى سه‌ر به رێكخراوى ئه‌لقاعيده بوو، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى له لايه‌ن يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌له‌وه رزگار كرا، توركيا بۆردومانى كرد.
دوێنێ شه‌ممه، سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ، داوايكرد، يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل، ناسراو به يه‌په‌گه له ناوچه سنوورييه‌كانى توركيا و له‌و ناوچانه بكشێنه‌وه كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى به‌ره‌ى نووسره و گرووپه توندڕه‌وه‌كانى ديكه رزگاريان كردوون.
ساڵح موسليم بۆ رۆيته‌رز ئه‌وه‌شى وتووه: توركيا ده‌يه‌وێت ئه‌و ناوچانه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى به‌ره‌ى نووسره بمێننه‌وه ياخود سووپاى رژێم بێن و داگيريان بكه‌نه‌وه.
هاوسه‌رۆكى په‌يه‌ده هۆشدارى ئه‌وه‌شى دا، كه هه‌موو پێكهاته‌كانى گه‌لى سووريا ئاماده‌ن به‌ره‌نگارى ده‌ستدرێژييه‌كانى سووپاى توركيا ببنه‌وه.
ماوه‌ى دوو رۆژه سووپاى توركيا بۆردومانى ئه‌و ناوچانه ده‌كات، كه له باكوورى شارى حه‌له‌ب هه‌ڵكه‌وتوون و له چه‌ند رۆژى رابردوودا له لايه‌ن يه‌په‌گه‌وه رزگار كراوون و چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانيان تێدا ده‌رپه‌ڕاندوون.
رۆيته‌رز نووسيويه‌تى: توركيا هه‌ست به نيگه‌رانى ده‌كات به هۆى فراوانبوونى هه‌ژموونى كورد له باكوورى سووريا كه به جۆرێك له 2011ه‌وه تا ئێستا يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل زۆرينه‌ى ناوچه‌كانى باكوورى سووريا كه ناوچه‌ى كوردستانين و به رۆژئاواى كوردستان هه‌ژمار ده‌كرێن رزگار كردووه.
ئه‌نقه‌ره، يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل، ناسراو به يه‌په‌گه به درێژكراوه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستان ناسراو به په‌كه‌كه هه‌ژمار ده‌كات و له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستانى سعوودييه ئه‌و رێكخراوه سه‌ربازييه كوردييه‌يان خستووه‌ته ليستى تيرۆرى خۆيانه‌وه.
و:ئ.هـ