فه‌ره‌نسا له‌سه‌ر رۆژئاواى كوردستان هاته ده‌نگ
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا، له به‌ياننامه‌يه‌كدا داواى له توركيا كرد، بۆردومانى ناوچه كوردييه‌كانى سووريا رابگرێت.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا، له به‌ياننامه‌يه‌كدا داواى له توركيا كرد، بۆردومانى ناوچه كوردييه‌كانى سووريا رابگرێت.
له به‌ياننامه‌كه‌دا، هاتووه: "فه‌ره‌نسا هه‌ست به دڵه‌ڕاوكێ و نيگهرانيى ده‌كات له باره‌ى تێكچوونى ره‌وشى ناوچه‌ى حه‌له‌ب و ناوچه‌كانى ديكه‌ى باكوورى سووريا و داوا ده‌كات، هه‌موو جۆره بۆردومانێكى ئه‌و ناوچانه جا چ له لايه‌ن رژێمى سووريا و هاوپه‌يمانه‌كانييه‌وه بێت و چ له لايه‌ن توركياوه بێت بۆ سه‌ر ناوچه كوردييه‌كان رابگريێت".
له به‌ياننامه‌كه‌دا داواى ئه‌وه‌شكراوه، پێويسته ئه‌وله‌ويه‌تى هێرشه‌كان بۆ سه‌ر داعش بێت و ئه‌و رێككه‌وتننانه‌ى وڵاتانى زلهێز پێيى گه‌يشتوون بخرێنه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
سوپاى توركيا ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه بۆ دووه‌م رۆژ له‌سه‌ر يه‌ك به‌رده‌وام بوو له بۆردومانكردنى ئه‌و ناوچه كوردستانييانهى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل ناسراو به يه‌په‌گه تێياندا باڵاده‌ستن و له ژێر داگيركارى داعش و گرووپه توندڕه‌وه‌كاندا رزگاريان كردوون.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس.
و:ئ.هـ