چاووش ئۆغڵۆ: ئه‌نقه‌ره و رياز ده‌توانن هێز بنێرنه سووريا
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا مه‌ولوود چاوش ئۆغڵۆ، رايگه‌ياند، ئه‌نقه‌ره و رياز له تواناياندا هه‌يه هێزى زه‌مينى ره‌وانه‌ى سووريا بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك خۆى گوتى: "شه‌ڕى داعش بكه‌ن".
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا مه‌ولوود چاوش ئۆغڵۆ، رايگه‌ياند، ئه‌نقه‌ره و رياز له تواناياندا هه‌يه هێزى زه‌مينى ره‌وانه‌ى سووريا بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك خۆى گوتى: "شه‌ڕى داعش بكه‌ن".
ئه‌و به‌رپرسه‌ى توركيا ئه‌وه‌شى پشتڕاستكرده‌وه، كه سعوودييه فڕۆكه‌ى جه‌نگى ره‌وانه‌ى توركيا كردوون.
هه‌ريه‌ك له ئه‌نقه‌ره و رياز له‌سه‌ر يه‌ك هه‌ێڵى سياسه‌تن و له ناوچه‌كه‌دا ده‌يانه‌وێت به‌ر به هه‌ژموونى كۆمارى ئيسلامى ئێران بگرن.
هاوكات هه‌ردوو وڵات له يه‌ك سه‌نگه‌رن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ژموونى رووسيا و رووخاندنى به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سووريا.
رۆژنامه‌ى يه‌نى شه‌فه‌قى توركيا و خه‌به‌ر تورك، بڵاويانكردووه‌ته‌وه، كه چاووش ئۆغڵۆ، له ميانى كۆنگره‌ى ميونخدا رايگه‌ياندووه، ئامانجى ستراتيژى هه‌ردوو وڵاتى سعوودييه و توركيا رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعشه، هه‌ربۆيه گرنگه هه‌ردوو وڵات پرۆسه‌يه‌كى سه‌ربازيى له سووريا ئه‌نجام بده‌ن.
چاووش ئۆغڵۆ، ئه‌وه‌شى نه‌شاردووه‌ته‌وه، كه وڵاته‌كه‌ى به هاوكاريكردنى داعش تۆمه‌تبار ده‌كرێت و گوتويه‌تى: هه‌ندێك له‌و بڕوايه‌دان توركيا راڕايه له شه‌ڕكردن دژى داعش، به‌ڵام راستييه‌كه‌ى ئه‌وه‌يه توركيا له پێشه‌وه‌ى ئه‌وانه‌يه كه پێشنيازى به ڕێوجێيان خستووه‌ته‌ڕوو.
ئاشكراشيكردووه، سعوودييه فڕۆكه‌ى جه‌نگى ره‌وانه‌ى بنكه‌ى ئه‌نجه‌رليكى ئاسمانيى توركييى كردووه.
ئه‌و بنكه ئاسمانييه‌ى توركيا خاڵێكى به‌رچاوى پرۆسه سه‌ربازييه‌كانى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعشه.
ئه‌م قسانه‌ى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا دواى ئه‌وه دێن، دوێنى به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سووريا رايگه‌ياندبوو، حكومه‌ته‌كه‌ى هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى خاكه‌كه‌ى له ژێر كۆنترۆڵى گرووپه توندڕه‌وه‌كاندا ده‌رباز بكات.
پێشتر وه‌زيرى به‌رگرى سعوودييه رايگه‌ياندبوو، ئه‌وان ئاماده‌ن له‌شكرى پياده ره‌وانه‌ى سووريا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى له ئۆپراسيۆنه سه‌ربازييه‌كاندا بكه‌ن.
له هاوينى 2013دا به هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا لايه‌نگرى حوكمى محه‌ممه‌د مورسى سه‌رۆكى پێشووى ميسر بوو، سعوودييه‌ش دژى موورسى و لايه‌نگرى ده‌سه‌ڵاتيى عه‌سكه‌ريى عه‌بدولفه‌تاح سيسى بوو، په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان ئه‌نقه‌ره و رياز ئاڵۆز بوون.
له ئێستادا هه‌ردوو وڵات له به‌ر دژايه‌تيكردنى رووسيا و ئێران و به‌شار ئه‌سه‌د هه‌وڵه‌كانى خۆيان يه‌كخستووه بۆ ئه‌وه‌ى به‌ره‌نگارى هه‌ژموونى ئه‌و دوو وڵاته ببن.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
دا: ئ.هـ