په‌یه‌ده و توركيا و رووسيا به پێشێلكردنی رێككه‌وتننامه‌ی میونخ تۆمه‌تبار ده‌كرێن
داوا ده‌كات خۆیان ململانێ و توندوتیژییه‌كان كه‌مبكه‌نه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ته‌نها یه‌ك رۆژ دوای كۆتایی هاتنی كۆنگره‌ی ئاسایشی میونخ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، هه‌ریه‌ك له په‌یه‌ده و توركیا و رووسیا، به پێشێلكردنی رێككه‌وتننامه‌ی میونخ تۆمه‌تبار ده‌كات و داواشيان لێده‌كات، به‌ر له راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست، ئاستی گرژی و ململانێكان كه‌مبكه‌نه‌وه.
فرانك واڵته‌ر شتاینمایه‌ر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپا گوتی: "له كۆنگره‌ی ئاسایشی میونخ بڕیاردرا، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، به‌ر له راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست، به زووترین كات، توندوتیژی و ململانێكانییان له‌ناو خۆی سووریا كه‌مبكه‌نه‌وه".
شتاینمایه‌ر، دووپاتیشی كرده‌وه، پێویسته بۆردومانكردنی حه‌له‌ب له‌لایه‌ن رووسیا و هێرشه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له‌و پارێزگایه، رابگیرێن.
هه‌روه‌ها داواشی له توركیا كردووه له‌و باره ئاڵۆزه‌ی له سووریادا هه‌یه، "دان به‌خۆیدا بگرێت" و به‌هۆی هێرش و بۆردومانه‌كانه‌وه، ره‌وشه‌كه ئاڵۆزتر نه‌كات.
پێشتر ئه‌حمه‌د داودئۆغلو، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، به ئه‌نگێلا مێركلی راوێژكاری ئه‌ڵمانیای راگه‌یاندووه، وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له "وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌كانی یه‌په‌گه".