وه‌زيرى پێشووى به‌رگرى سۆماڵ كوژرا
بزووتنه‌وه‌ى گه‌نجانيى ئيسلاميى سۆماڵ به‌رپرسيارێتى خۆى له كوشتنى وه‌زيرى پێشووى به‌رگرى سۆماڵ به ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو راگه‌ياند.

K24 – هه‌ولێر:
بزووتنه‌وه‌ى گه‌نجانيى ئيسلاميى سۆماڵ به‌رپرسيارێتى خۆى له كوشتنى وه‌زيرى پێشووى به‌رگرى سۆماڵ به ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو راگه‌ياند.
ئه‌و بزووتنه‌وه‌يه له لێدوانييدا بۆ ئاژانسى رۆيته‌رز، رايگه‌ياندووه، ئه‌وان بۆمبێكيان له ژێر ئۆتۆمبێلى وه‌زيرى پێشووى به‌رگرى سۆماڵ، محيه‌دين محمه‌ممه‌د ته‌قاندووه‌ته‌وه و به‌و هۆيه‌وه ناوبراو كوژراوه.
به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و ئاژانسه، كوشنى شوفێرى ئۆتۆمبێله‌كه زۆرترين زيانى به‌ركه‌وتووه و ده‌رگاى لاى شوفێر شكاوه و ئه‌وه‌ش ده‌ريده‌خات، بۆمبه‌كه به ورده‌كارى زۆره‌وه چێندراوه و ئامانجى سه‌ره‌كى كوشتنى وه‌زيره‌كه بووه.
گوته‌بێژ به ناوى پرۆسه سه‌ربازييه‌كانى بزووتنه‌وه‌ى گه‌نجانى ئيسلاميى، عه‌بدولعه‌زيز ئه‌بو موسعه‌ب، به‌رپرسيارێتى بزووتنه‌وه‌كه‌يانى له‌و هێرشه راگه‌ياندووه.
سه‌رچاوه‌يه‌ك له پۆليس، رايگه‌ياندووه، كه‌سێكى ديكه له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بووه و ئه‌و به سه‌ختيى بريندار بووه، به‌ڵام له مردن رزگارى بووه.
محيه‌دين محه‌ممه‌د، وه‌زيرى به‌رگرى سۆماڵ بووه له ماوه‌يه‌كى كورتى 2008دا و به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى سه‌ر به يه‌كێتيى ئه‌فريقيا كه له ژێر ناوى ئاشتيى پارێز روويان له سۆماڵ كردبوو، شه‌ڕى بزووتنه‌وه‌ى گه‌نجانى ئيسلاميى كردووه.
چه‌كدارانى ئه‌و هێزه ئيسلامييه له 2011 له مه‌قاديشۆى پايته‌ختى سۆماڵ ده‌ركران و حكومه‌تێكى نوێ له 2012دا دامه‌زرا.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
و:ئ.هـ