ديپلۆماتكارێك: داعش دژى كورد خه‌رده‌لى به‌كارهێناوه
ديپلۆماتكارێكى خۆرئاوايى رايگه‌ياند، چه‌كدارانى داعش به گازى كيميايى خه‌رده‌ل په‌لامارى پێشمه‌رگه‌يان داوه.
K24 – هه‌ولێر:
ديپلۆماتكارێكى خۆرئاوايى رايگه‌ياند، چه‌كدارانى داعش به گازى كيميايى خه‌رده‌ل په‌لامارى پێشمه‌رگه‌يان داوه.
له دواى رووخانى رژێمى به‌عسه‌وه له 2003، بۆ يه‌كه‌مجار ساڵى رابردوو، چه‌كدارانى داعش ئه‌و چه‌كه كيمياييه‌يان له دژى كورد به‌كار هێناوه.
رۆيته‌رز بڵاويكردووه‌ته‌وه، سه‌رچاوه‌يه‌ك له رێكخراوى قه‌ده‌غه‌كردنى چه‌كيى كيميايى رايگه‌ياندووه، به گوێره‌ى ئه‌و توێژينه‌وانه‌ى ئه‌نجامدراوون، سه‌لمێنراوه ساڵى رابردوو، داعش چه‌كيى كيميايى دژى پێشمه‌رگه به‌كارهێناوه.
مانگى ئابى ساڵى رابردوو، به هۆى به‌كارهێنانى چه‌كيى كيمياييه‌وه 35 پێشمه‌رگه بريندار بوون.
ديپلۆماتكارێكى خۆرئاوايى به مه‌رجى ئه‌وه‌ى ناوى بڵاونه‌كرێته‌وه، رايگه‌ياندووه، به گوێره‌ى ئه‌نجامى پشكنينه‌كان ده‌ركه‌وتووه داعش خه‌رده‌لى به‌كارهێناوه.
تا ئێستا رێكخراوى قه‌ده‌غه‌كردنى چه‌كيى كيميايى به فه‌رميى ئه‌نجامى پشكنينه‌كه‌ى رانه‌گه‌ياندووه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.
و:ئ.هـ