عێراق هێزێكی زۆر ده‌نێرێته سه‌ر سنووری سعوودیه
"عێراق به‌رپه‌رچی هه‌ر هێرشێكی سعوودیه ده‌داته‌وه، ئه‌گه‌ر له چوارچێوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی مانۆڕی سه‌ربازی ئه‌نجامی بدات"
K24 – هه‌ولێر:
عەدنان ئەسەدی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سعوودیه‌ی لە هەر سنوور بەزاندنێکی خاکی عێراق ئاگادار كرده‌وه و رایگه‌یاند، عێراق به‌رپه‌رچی هه‌ر هێرشێكی سعوودیه له‌و باره‌یه‌وه ده‌داته‌وه.
عه‌دنان ئه‌سه‌دی گوتی: " بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر سنوور بەزاندن و دەستدرێژی کردنێک، ئه‌گه‌ر سعوودیه له چوارچێوه‌ی مانۆڕی سه‌ربازی (برووسكه‌ی باكوور) بیكاته سه‌ر وڵاته‌كه‌ی، وەزارەتی بەرگری عێراق هێزێکی زۆری ناردووه‌تە سه‌ر سنوورەکانی نێوان عێراق و سعوودیه".
ئه‌وه‌ی جێی باسه سعوودیە بە هاوبەشی له‌گه‌ڵ سوپای هەریەک لە (میسر، سوودان، ئوردون، پاكستان، چاد، ئیماڕات، به‌حرێن، سه‌نیگال، كوێت، تونس، دوورگه‌كانی قومهر، عومان، قه‌ته‌ر، مالیزیا و مۆریتانیا و چه‌ند وڵاتێكی دیكه، له ناوچه‌ی (حه‌فر ئهلباتن) نزیك له سنووره‌كانی عێراق، مانۆڕێكی سه‌ربازی له ژێر ناوی (برووسكه‌ی باكوور) ئه‌نجامده‌دات.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كانی سعوودیه‌ش، مه‌به‌ست له‌و مانۆڕانه مه‌شق و راهێنانكردنه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆر.
سه‌رچاوه: ئاژانسه‌كان
ئا: م.ح