هه‌ولێر داستانی هه‌شته‌مین یه‌كسانبوونی نووسییه‌وه
K24 ـ هه‌ولێر
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له به‌غدادی پایته‌ختی عێراق یانه‌ی هه‌ولێر بووه میوانی یانه‌ی سناعه، یارییه‌كه‌یش به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
یانه‌ی هه‌ولێر، هه‌شته‌مین یه‌كسانبوونی له‌م وه‌رزه تۆمار كرد، به‌م یه‌كسانبوونه‌یش كۆی خاڵه‌كانی بۆ 20 خاڵ به‌رز كرده‌وه، بڕیاریشه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی دادهاتوو له كاتژمێر 2:00ـی پاشنیوه‌ڕۆ له یاریگه‌ی فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری میوانداریی یانه‌ی نه‌جه‌ف ده‌كات.
یانه‌كانی سناعه و هه‌ولێر له مێژووی خۆیاندا (13) یارییان له دژی یه‌كتر لە خولی نایابی عێراق كردووه، هه‌ولێر (8) یاری بردۆته‌وه و یانه‌ی سناعەیش تەنیا یه‌كجار براوه بووه، لە 4 یاریشدا یەكسانبوونە..