کەناڵی 12ی ئیسرائیل: دوو فەوجی نوێی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا گەیشتنە ئیسرائیل
کەناڵی 12ـی ئیسرائیلی ئاشکرای کرد، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا دوو فەوجی دیکەی فڕۆکە جەنگییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بنکەی ئاسمانیی عۆڤدا لەناو خاکی ئیسرائیل نیشتوونەتەوە، هاوکات بەرپرسانی ئەمنیش رایدەگەیەنن ئەم جووڵەیە بە مەبەستی زیادکردنی ئامادەباشی نییە دژی ئێران.
بەپێی زانیارییەکانی کەناڵەکە، ناردنی ئەم فڕۆکە جەنگییە نوێیانەی ئەمریکا بۆ بنکەی ئاسمانیی عۆڤدا، لە چوارچێوەی جووڵە سەربازییە بەردەوامەکانی واشنتندایە لە تەواوی ناوچەکە.
بەرپرسانی ئەمنی لە ئیسرائیل روونیان کردووەتەوە کە جێگیرکردنی ئەو دوو فەوجە فڕۆکەیە لە خاکی ئیسرائیل، ئاماژەیە بۆ چوارچێوەی جووڵە و بڵاوەپێکردنەوەیەکی بەرفراوانتری فڕۆکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
ئەو بەرپرسانە جەختیان لەوەش کردووەتەوە, ئەم هەنگاوە نوێیەی سوپای ئەمریکا بە واتای بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەباشیی سەربازی بۆ هێرشکردن یان رووبەڕووبوونەوەی ئێران نییە، بەڵکو پەیوەستە بە هاوسەنگی و جێگیرکردنی هێزەکانی واشنتن لە ناوچەکەدا.