كارلۆس ره‌خنه له لێدانه سزاكه‌ی مێسی ده‌گرێت
پێیوایه مێسی بێڕێزی به سێلتا ڤیگۆ كردووه
K24 ـ هه‌ولێر
به‌رگریكاری به‌رازیلی پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید رۆبێرتۆ كارلۆس له لێدوانێكدا ره‌خنه له لێدانه سزایه‌كه‌ی مێسی ده‌گرێت و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات له‌و یارییه‌دا بێڕێزی به تیپی میوان كرا.
كارلۆس له لێدوانێكدا بۆ رادیۆی Cadena Serـی ئیسپانیا ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی كه مێسی له كامپ نۆ كردی، ئه‌گه‌ر ریال مه‌درید له سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئهنجامیاندابا ره‌خنه‌بارانیان ده‌كرد.
كارلۆس ده‌شڵێت: له یانه‌ی بارسێلۆنا ته‌نیا باس له 3 یاریزانه‌كه‌ی پێشه‌وه‌ی یانه‌كه ده‌كرێت، هه‌رچی ستایش و هه‌وڵه ته‌نیا بۆ ئه‌و 3 هێرشبه‌ره‌ی بارسایه، به‌ڵام له ریال مه‌درید هێزێكی به كۆمه‌ڵ هه‌یه و هه‌موویان به‌شدارن له ئه‌نجامه‌كان.
كارلۆسی ته‌مه‌ن 42 ساڵان، پێشتر وه‌ك یاریزان یاریی بۆ یانه‌كانی (ساوپاوڵۆ، كۆرنیانز، پاڵمیراس، ئاتڵێتیكۆ مینیێرۆی به‌رازیلی و ریال مه‌دریدی ئیسپانیا و فه‌نه‌رباهچه‌ی توركیا كردووه. ئێستایش وه‌ك یاریزان و به‌ڕێوه‌به‌ر له یانه‌ی دێلهی دینامۆسی هیندستان یاریی ده‌كات.