سێ ئه‌مریكییه رفێندراوه‌كه‌ی شاری به‌غدا رزگاركران
ئه‌و سێ ئه‌مریكییه مانگی رابردوو له‌ناوچه‌ی دۆره‌ی باشووری به‌غدا له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه رفێندرابوون
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ده‌زگای هه‌واڵگریی عێراق به ئاژانسی به‌غدادییه نیوزی راگه‌یاند: "ئه‌و سێ ئه‌مریكییه‌ی مانگی رابردوو له به‌غدا رفێندراون، ئه‌مڕۆ رزگاركران".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتی: "ئه‌و سێ ئه‌مریكییه رزگاركراوانه، راده‌ستی لایه‌نی ئه‌مریكی ده‌كرێنه‌وه".
له 16 كانوونی دووه‌م 2016، سێ ئه‌مریكی له ناوچه‌ی دۆره‌ی باشووری به‌غدا، له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه، بۆ شوێنێكی نادیار رفێندران.
ئه‌وكات سه‌عد مه‌عن، گوته‌بێژ فه‌رمانده‌ی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی به‌غدا تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی كوردستان 24 راگه‌یاند: "ئه‌و سێ ئه‌مریكییه له ناوچه‌ی دۆره‌ی باشووری به‌غدا له شوێنێكی گومانلێكراودا، له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه رفێندراون".
ئا: م.ح