قوباد تاڵه‌بانی وه‌ڵامی عه‌بادیی ده‌داته‌وه
"گه‌یشتن به رێككه‌وتنی سیاسی و ئابووریی له‌گه‌ڵ به‌غدا ئاسانه، ئه‌گه‌ر مووچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه‌ش بدات"

K24 – هه‌ولێر:
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر به‌غدا مووچه‌ی هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و پێشمه‌رگه‌ش بدات، رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ناوه‌ندی ئاسانه.
له وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی حه‌یده‌ر عه‌بادیی، كه گوتبووی: "ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌وته‌كه‌ی راده‌ستی به‌غدا بكات، حكوومه‌تی عێراق مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دابینده‌كات"، قوباد تاڵه‌بانی له ئه‌كاونتی خۆی له فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "ئه‌گه‌ر به‌غدا مووچه‌ی هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و پێشمه‌رگه‌ش بدات، ئه‌وا شتێكی سرووشتیه و ئاسانه بگه‌ینه رێككه‌وتن".
له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (عێراقییه)ی نیمچه‌فه‌رمی، حه‌یده‌ر عه‌بادی گوتی: "زۆر كاریگه‌ربووم به‌وه‌ی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌كانیان وه‌رناگرن، بۆیه پێشنیارده‌كه‌م، هه‌رێمی كوردستان نه‌وته‌كه‌ی راده‌ستی ئێمه بكات، ئێمه‌ش وه‌ك هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی دیكه‌ی عێراق، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیش ده‌ده‌ین".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
و: موحسین حوسێن