يه‌په‌گه شارۆچكه‌يه‌كى ديكه‌ى رزگاركرد و له مۆڵگه‌كانى داعش نزيك ده‌بێته‌وه
يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه)، توانيان ناوچه‌ى مارع رزگار بكه‌ن دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ ته‌ل رهفعهتيان رزگار كرد و به‌و كاره‌شيان له سنوورى توركيا نزيكتر بوونه‌وه و ئه‌وه‌ش توركياى زياتر وروژاندووه.
K24 – هه‌ولێر:
يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه)، توانيان ناوچه‌ى مارع رزگار بكه‌ن دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ ته‌ل رهفعهتيان رزگار كرد و به‌و كاره‌شيان له سنوورى توركيا نزيكتر بوونه‌وه و ئه‌وه‌ش توركياى زياتر وروژاندووه.
روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، رايگه‌ياند، هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتيى كه له لايه‌ن كورده‌وه پشتيوانيدهكرێن و يه‌په‌گه تێيدا باڵاده‌سته، توانيان ناوچه‌ى ته‌ل ره‌فعه‌ت رزگار بكه‌ن و به‌ره‌و ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ته‌ل ره‌فعه‌ت پێشڕه‌وى ده‌كه‌ن، كه كه‌وتوونه‌ته ژێر ده‌سه‌ڵاتى چه‌كدارانى داعش.
رۆيته‌رز له‌و باره‌يه‌وه بڵاويكردووه‌ته‌وه، كۆنترۆڵكردنى ته‌ل ره‌فعه‌ت واته ئه‌و هاوپهيمانێتێيهى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل تێيدا ده‌سه‌ڵاتى زۆرتريان هه‌يه، ده‌ستكه‌وتى زياترى به‌ده‌ستهێناوه و له گه‌مارۆدانى يه‌كجاره‌كى ئه‌عزاز نزيك ده‌بنه‌وه، كه گرووپه توندڕه‌وه‌كانى به‌رهه‌ڵستكارى سووريا تێيدا باڵا ده‌ستن و توركيا ده‌ستگرۆييان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ بۆ چواره‌م رۆژ له‌سه‌ر يه‌ك سوپاى توركيا بۆردومانى ناوچه‌كانى رۆژئاواى كوردستانى كرد، توركيا ده‌ڵێت: ئامانجيان له‌و بۆردومانانه بۆ به‌رگرتنه له پێشڕه‌وى يه‌كينه‌كانى پاراستن گه‌ل كه به‌ره‌و ناوچه‌كانى باكوورى حه‌له‌ب له پێشڕه‌ويدان.
توركيا هۆشدارى داوه‌ته يه‌په‌گه له‌وه‌ى پێشڕه‌وى به‌ره‌و ناوچه‌ى ئه‌عزاز نه‌كات كه بووه‌ته مۆڵگه‌ى ميليشيا توندڕه‌وه‌كانى لايه‌نگرى توركيا و نه‌يارى سووريا و يه‌په‌گه.
روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رايگه‌ياند، له ئێستادا يه‌په‌گه رابهرايهتى هێرشه‌كان ده‌كات بۆ سه‌ر ئه‌عزاز و له برى ئه‌وه‌ى روو له باكوور و ناوچه سنوورييه‌كانى توركيا بكات، ده‌يه‌وێت رووه‌و رۆژهه‌ڵات به ئاراسته‌ى سه‌نگه‌ره‌كانى رێكخراوى داعس پێشڕه‌وى بكات و له به‌ره‌ى رۆژهه‌ڵاته‌وه ته‌نگ به ميليشياكانى ناو ئه‌عزاز هه‌ڵبچنێت كه توركيا داكۆكيان لێده‌كات و بۆ پشتيوانيكردنيان ده‌ستيكردووه به بۆردومانكردنى ناوچه‌كانى رۆژئاواى كوردستان.
رامى عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوبه‌رى روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رايگه‌ياند، له ئێستادا، هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات ته‌نيا شه‌ش كيلۆمه‌تريان ماوه بگه‌نه مۆڵگه‌كانى داعش له خۆرهه‌ڵاتى ته‌ل ره‌فعه‌ت.
هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتيى به ده‌ستپێشخه‌رى يه‌په‌گه له ساڵى رابردوودا پێكهێنرا و ئامانجى سه‌ره‌كى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش و گرووپ و ميليشيا توندڕه‌وه‌كانى سووريايه.
به گوێره‌ى زانيارى روانگه‌ى سووريا، له ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا، هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات كۆنترۆڵى ناوچه‌ى عهيند دهقنهى نزيك ته‌ل رهفعهتيان كردووه و به‌و هۆيه‌وه، رێگه‌ى سه‌ره‌كى به‌ره‌و باكوور كه له ته‌ل ره‌فعه‌ته‌وه درێژده‌بێته‌وه بۆ ئه‌عزاز و ناوچه‌ى كفر ناسح له باشوورى خۆرهه‌ڵاتى ته‌ل ره‌فعه‌ت.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.
و:ئ.هـ