رووسيا رێككارێكى ديكه دژى توركيا ده‌گرێته به‌ر
رووسياى فيدراڵ، داواى له ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى كرد، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى بۆردومانه‌كانى توركيا بۆ سه‌ر يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل كۆببێته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
رووسياى فيدراڵ، داواى له ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى كرد، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى بۆردومانه‌كانى توركيا بۆ سه‌ر يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل كۆببێته‌وه.
سوپاى توركيا ماوه‌ى چوار رۆژه به سه‌ختى ئه‌و ناوچانه بۆردومان ده‌كات كه له ژێر كۆنترۆڵى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌لدان و گرووپه توندڕه‌وه‌كان و داعشييان تێدا ده‌ركراوه.
يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل، باڵى سه‌ربازيى پارتيى يه‌كێتيى ديموكراتيى كوردييه كه له لايه‌ن توركيا و سعوودييه‌وه خراوه‌ته ليستى تيرۆره‌وه و به درێژكراوه‌ى پارتيى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) هه‌ژمارى ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى بۆ تاوتوێكردنى ره‌وشى مرۆيى يه‌مه‌ن كۆده‌بێته‌وه و به‌رپرسێكى رووسياش له رێگه‌ى ئيمه‌يڵه‌وه داواكارى وڵاته‌كه‌ى گه‌ياندووه‌ته ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.
و:ئ.هـ