ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى له‌سه‌ر يه‌په‌گه دژى توركيا هاته ده‌نگ
ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى نيگه‌رانى خۆى له باره‌ى بۆردومانكردنى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل له لايه‌ن توركياوه ده‌ربڕى و داوايكرد، ئه‌نقه‌ره رێز له ياساى نێوده‌وڵه‌تى بگرێت.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى نيگه‌رانى خۆى له باره‌ى بۆردومانكردنى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل له لايه‌ن توركياوه ده‌ربڕى و داوايكرد، ئه‌نقه‌ره رێز له ياساى نێوده‌وڵه‌تى بگرێت.
دوێنێ ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى داخراوى بۆ تاوتوێكردنى ره‌وشى مرۆيى يه‌مه‌ن ئه‌نجامدا.
باڵيۆزى رووسيا له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، داوايكردبوو، پرسى بۆردومانكردنى يه‌په‌گه، كه به سهرهكيترين هێزى نه‌يارى داعش هه‌ژمار ده‌كرێت، له لايه‌ن توركياوه، بخرێته كارنامه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه.
باڵيۆزى فه‌نزوێلا، له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، رافائيل داريۆ راميريرز كارينۆ، كه له خولى ئه‌م مانگه‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تييدا سه‌رۆكى دانيشتنه‌كانى ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌كات، رايگه‌ياند، سووريا و رووسيا داوايانكردووه، ئه‌و پرسه له ئه‌نجوومه‌نى ئاسايش تاوتوێ بكرێت.
دوێنێ سێشه‌ممه، بۆ چواره‌م رۆژ له‌سه‌ر يه‌ك تۆپخانه‌كانى توركيا بۆردومانى باره‌گاى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گهليان له رۆژئاواى كوردستان كرد، به ئامانجى ئه‌وه‌ى رێگه بگرن له پێشڕه‌وييه‌كانى ئه‌و هێزه له دژى چه‌كدارانى داعش و ميليشيا ئيسلامييه توندڕه‌وه‌كان، كه له شارى ئه‌عزاز و به‌شێكى ناوچه‌كانى هاوسنوورى توركيا قايم كردووه.
رۆيته‌رز نووسيويه‌تى: توركيا ترسى لهوهيه يه‌په‌گه كۆنترۆڵى دوايين خاڵى ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتييدا بكات له نزيك سنوورى توركيا.
باڵيۆزه‌كه‌ى فه‌نزوێلا، رايگه‌ياند، هه‌موو ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى رێككه‌وتوون كه داوا له توركيا بكرێت، پابه‌ندى ياساى نێوده‌وڵه‌تى ببێت.
رۆژنامه‌وانان پرسيارى ئه‌وه‌شيان له باڵيۆزه‌كه كرد، ئايا هه‌موو ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نه‌كه مه‌ترسييان له جموجۆڵه‌كانى سوپاى توركيا هه‌بووه، به "به‌ڵێ" وه‌ڵامى داوه‌ته‌وه.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ڤلاديمێر ساڤرۆنكۆڤ، جێگرى باڵيۆزى رووسيا له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان به رۆژنامه‌وانانى گوت: "داوا له هاوبه‌شه‌كانمان ده‌كه‌ين له‌گه‌ڵ توركيا كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و كرده‌وه قبوڵنهكراوانهى رابگرێت".
رۆژى سێشه‌ممه 16ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2016، يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه)، توانيان ناوچه‌ى مارع رزگار بكه‌ن دواى ئه‌وه‌ى رۆژى پێشترى ته‌ل رهفعهتيان رزگار كرد و به‌و كاره‌شيان له سنوورى توركيا نزيكتر بوونه‌وه و ئه‌وه‌ش توركياى زياتر وروژاندووه.
روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، رايگه‌ياند، هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتيى كه له لايه‌ن كورده‌وه پشتيوانيدهكرێن و يه‌په‌گه تێيدا باڵاده‌سته، توانيان ناوچه‌ى ته‌ل ره‌فعه‌ت رزگار بكه‌ن و به‌ره‌و ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ته‌ل ره‌فعه‌ت پێشڕه‌وى ده‌كه‌ن، كه كه‌وتوونه‌ته ژێر ده‌سه‌ڵاتى چه‌كدارانى داعش.
رۆيته‌رز له‌و باره‌يه‌وه بڵاويكردووه‌ته‌وه، كۆنترۆڵكردنى ته‌ل ره‌فعه‌ت واته ئه‌و هاوپهيمانێتێيهى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل تێيدا ده‌سه‌ڵاتى زۆرتريان هه‌يه، ده‌ستكه‌وتى زياترى به‌ده‌ستهێناوه و له گه‌مارۆدانى يه‌كجاره‌كى ئه‌عزاز نزيك ده‌بنه‌وه، كه گرووپه توندڕه‌وه‌كانى به‌رهه‌ڵستكارى سووريا تێيدا باڵا ده‌ستن و توركيا ده‌ستگرۆييان ده‌كات.
دوێنێ بۆ چواره‌م رۆژ له‌سه‌ر يه‌ك سوپاى توركيا بۆردومانى ناوچه‌كانى رۆژئاواى كوردستانى كرد، توركيا ده‌ڵێت: ئامانجيان له‌و بۆردومانانه بۆ به‌رگرتنه له پێشڕه‌وى يه‌كينه‌كانى پاراستن گه‌ل كه به‌ره‌و ناوچه‌كانى باكوورى حه‌له‌ب له پێشڕه‌ويدان.
توركيا هۆشدارى داوه‌ته يه‌په‌گه له‌وه‌ى پێشڕه‌وى به‌ره‌و ناوچه‌ى ئه‌عزاز نه‌كات كه بووه‌ته مۆڵگه‌ى ميليشيا توندڕه‌وه‌كانى لايه‌نگرى توركيا و نه‌يارى سووريا و يه‌په‌گه.
روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رايگه‌ياند، له ئێستادا يه‌په‌گه رابهرايهتى هێرشه‌كان ده‌كات بۆ سه‌ر ئه‌عزاز و له برى ئه‌وه‌ى روو له باكوور و ناوچه سنوورييه‌كانى توركيا بكات، ده‌يه‌وێت رووه‌و رۆژهه‌ڵات به ئاراسته‌ى سه‌نگه‌ره‌كانى رێكخراوى داعس پێشڕه‌وى بكات و له به‌ره‌ى رۆژهه‌ڵاته‌وه ته‌نگ به ميليشياكانى ناو ئه‌عزاز هه‌ڵبچنێت كه توركيا داكۆكيان لێده‌كات و بۆ پشتيوانيكردنيان ده‌ستيكردووه به بۆردومانكردنى ناوچه‌كانى رۆژئاواى كوردستان.
رامى عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوبه‌رى روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رايگه‌ياند، له ئێستادا، هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات ته‌نيا شه‌ش كيلۆمه‌تريان ماوه بگه‌نه مۆڵگه‌كانى داعش له خۆرهه‌ڵاتى ته‌ل ره‌فعه‌ت.
هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتيى به ده‌ستپێشخه‌رى يه‌په‌گه له ساڵى رابردوودا پێكهێنرا و ئامانجى سه‌ره‌كى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش و گرووپ و ميليشيا توندڕه‌وه‌كانى سووريايه.
به گوێره‌ى زانيارى روانگه‌ى سووريا، له ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا، هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات كۆنترۆڵى ناوچه‌ى عهيند دهقنهى نزيك ته‌ل رهفعهتيان كردووه و به‌و هۆيه‌وه، رێگه‌ى سه‌ره‌كى به‌ره‌و باكوور كه له ته‌ل ره‌فعه‌ته‌وه درێژده‌بێته‌وه بۆ ئه‌عزاز و ناوچه‌ى كفر ناسح له باشوورى خۆرهه‌ڵاتى ته‌ل ره‌فعه‌ت.
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى توركيا بڵاويانكردووه‌ته‌وه، كه تۆپخانه‌ى سوپاى توركيا ئه‌مڕۆ باره‌گاى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌لى كردووه‌ته ئامانج و ده‌وروبه‌رى ناوچه‌ى ئهعزازى به چڕى بۆردومانكردووه، كه يه‌په‌گه ته‌نيا شه‌ش كيلۆمه‌ترى ماوه ئه‌و شارۆچكهيهش رزگار بكات.
ئه‌عزار، بووه‌ته مۆڵگه‌ى مانه‌وه‌ى ئه‌و ميليشيا ئيسلامييه توندڕه‌وانه‌ى كه توركيا و سعوودييه پشتيوانيان ده‌كه‌ن.
رامى عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوبه‌رى روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بۆ ئاژانسى فرانس پرێس رايگه‌ياندووه، تۆپخانه‌كانى توركيا ناوچه‌ى ته‌ل رهفعهتيان بۆردومان كردووه، به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و شارۆچكه‌يه له لايه‌ن يه‌په‌گه‌وه كۆنترۆڵكرا.
رزگاركردنى ته‌ل ره‌فعه‌ت، بووه‌ته مايه‌ى شكست بۆ ئه‌و گرووپ و ميليشيا ئيسلامييانه‌ى به‌رهه‌ڵستكارى ئه‌سه‌دن و له لايه‌ن توركيا و سعوودييه‌وه پشتيوانيان لێده‌كرێت.
به هۆى پێشڕه‌وييه‌كانى يه‌په‌گه‌وه، ره‌وشى ئه‌منيى شارى حه‌له‌ب رووى له ئاڵۆزى زياتر كردووه و ئه‌و شاره دابه‌شبووه به‌سه‌ر هێزه‌كانى ئه‌سه‌د و گرووپ و ميليشيا ئيسلامييه توندڕه‌وه‌كان و يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل.
سوپاى به‌شار ئه‌سه‌د به هاوكارى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا له كۆتايى مانگى رابردوودا توانى پێشڕه‌وى به‌ره‌و حه‌له‌ب بكات و له به‌ره‌ى باشوور و باكوور و رۆژهه‌ڵاته‌وه پێشڕهوييان به‌ره‌و شاره‌كه كردووه. له به‌ره‌ى خۆرئاوا و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى شارهكهشهوه له باكووره‌وه، يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) و چه‌كدارانى ديكه‌ى سه‌ر به به‌ره‌ى سوورياى ديموكراتيى، پێشڕهوييان كردووه.
رێكخراوى داعش، ناوچه‌كانى ده‌وره‌به‌رى شاره‌كه‌ى له كه‌رتى خۆرهه‌ڵاتى حه‌له‌به‌وه له ژێر دهسهڵاتدايه و ده‌روازه‌ى شاره‌كه‌شى له ژێر ده‌ستدايه. كه بووه‌ته يه‌كێك له مۆڵگه سه‌ره‌كييه‌كانى داعش له باكوور و خۆرهه‌ڵاتى شاره‌كه.
يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل له كه‌رتى خۆرئاواوه به‌ره‌و باكوورى شاره‌كه‌ش له پێشڕه‌ويدان.
له خۆرهه‌ڵاتى شارهكهشهوه، سوپاى ئه‌سه‌د، توانى پێشڕه‌وى بكات و ناوچه‌يه‌كى ستراتيژى كۆنترۆڵبكاته‌وه، كه داعش له نيوه‌ى دووه‌مى 2014دا داگيرى كردبوو.
رۆژى سێشه‌ممه 26ى شوبات/ فێبرايه‌ر بۆ چواره‌م رۆژ له‌سه‌ر يه‌ك سوپاى توركيا بۆردومانى ناوچه‌كانى رۆژئاواى كوردستانى كرد، توركيا ده‌ڵێت: ئامانجيان له‌و بۆردومانانه بۆ به‌رگرتنه له پێشڕه‌وى يه‌كينه‌كانى پاراستن گه‌ل كه به‌ره‌و ناوچه‌كانى باكوورى حه‌له‌ب له پێشڕه‌ويدان.
تانجۆ بلجيج، گوته‌بێژ به ناوى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا بۆ رۆژنامه‌وانان گوتى: "له خاڵێكى سنووريى له لايه‌ن يه‌په‌گه‌وه هێرش كراوه‌ته سه‌ر سوپاى توركيا و سوپاش وه‌ڵامى ئه‌و هێرشه‌ى به بۆردومانكردنى ناوچه‌كانى باكوورى سووريا داوه‌ته‌وه".
رۆژى دووشه‌ممه، سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا، ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلۆ، رايگه‌ياند، ئه‌نقه‌ره رێگه نادات ناوچه‌ى ئه‌عزاز له باكوورى سووريا بكه‌وێته ده‌ست يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل، كه باڵى سه‌ربازيى پارتيى يه‌كێتيى ديموكراتيى كوردييه له سووريا.
رۆژى يه‌كشه‌ممه‌ى سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌يه له باره‌ى ئه‌و بۆردومانانه‌وه، ته‌له‌فزيۆنى فهرميى سووريا به‌ياننامه‌يه‌كى حكومه‌تى به‌شار ئه‌سه‌دى بڵاوكرده‌وه و تێيدا ئه‌و بۆردومانانه‌ى به يارمه‌تيدانى تيرۆريستان ناوبرد.
هه‌روه‌ها حكومه‌تى ئه‌سه‌د، نامهيهكى كراوه‌ى ئاراسته‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى كرد و تێيدا ئيدانه‌ى بۆردومانكردنى ناوچه‌كانى رۆژئاواى كوردستانى له لايه‌ن توركياوه كرد.
له نامه‌كه‌دا هاتووه: بۆردومانكردنى ناوچه‌كانى باكوورى سووريا پشتيوانيى و هاوكاريكردنى راسته‌وخۆى تيرۆر و گرووپه تيرۆريستييه‌كانه.
هه‌ر له نامه‌كه‌ى سووريادا، ئيدانه‌ى وته‌كانى سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ كراوه، كه دوێنێ له باره‌ى رۆژئاواى كوردستانه‌وه رايگه‌ياندبوو، ئه‌وان گورزى سه‌ربازى له په‌يه‌ده ده‌وه‌شێنن و رێگه ناده‌ن پێشڕه‌وى زياتر بكات. حكومه‌تى سووريا ئه‌و لێدوانه‌ى به ده‌ستتێوه‌ردانى ئاشكرا له كاروبارى ناوخۆى سووريا وه‌سفكردووه.
رۆژى شه‌ممه 13ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2016، سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا، ئه‌حمه‌د داوودئۆغلۆ هه‌ڕه‌شه‌ى جوڵاندنى هێزى سه‌ربازيى له دژى پارتيى يه‌كێتيى ديموكراتيى ناسراو به په‌يه‌ده ده‌كات.
له وتارێكدا كه له شارى ئه‌رزينجان پێشكه‌شيكرد و له رێگه‌ى ته‌له‌فزيۆنه‌وه گواسترايه‌وه، ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ، گوتى: "ده‌توانين و ئه‌گه‌ر پێويست بكات له سوورياش هه‌مان رێككار بگرينه به‌ر كه له عێراق و قه‌نديل گرتوومانه‌ته به‌ر"، وه‌ك ئاماژه‌يه‌ك بۆ ئه‌نجامدانى ئۆپراسيۆنى سه‌ربازى و بۆردومانكردنى ناوچه‌كانى ژێر هه‌ژموونى پارتيى كرێكارانى كوردستان.
سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا گوتيشى: "چاوه‌ڕوانيمان له دۆست و هاوپه‌يمانه‌كانمان هه‌يه شان به‌شانى ئێمه بوه‌ستن".
دوابه‌دواى وتاره‌كه‌ى ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ، تۆپخانه‌كانى توركيا ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى په‌يه‌ده‌يان له باكوورى حه‌له‌ب بۆردومان كرد.
رامى عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوبه‌رى روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رايگه‌ياند، هێزه‌كانى توركيا به تۆپى قورس، ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گهليان له باكوورى حه‌له‌ب و ده‌وروبه‌رى بۆردومانكردووه.
هه‌ريه‌ك له شارى ئه‌عزاز و گوندى ماليك و ناوچه‌ى مينگى ژێر ده‌سه‌ڵاتى يه‌په‌گه بۆردومانكراوون.
بۆردومانه‌كانى توركيا كاردانه‌وه‌يان لێكه‌وتووه‌ته‌وه و له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، جۆن كێربى داوای لە تورکیا کرد چی دیکە پێگەکانی کورد و رژێمی سووریا لە باکووری سووریا نەکاتە ئامانج و رایگه‌یاند داوا لە هێزە کوردییەکان دەکەین ناوچەی نوێ لە سووریا نەگرنەوە.
جۆن کێربی لە راگەیەندراوێکدا گوتی: "داوای لە تورکیا کرد چی دیکە پێگەکانی کورد و رژێمی سووریا لە باکووری سووریا نەکاتە ئامانج، ئێمە زۆر نارەحەتین لەبارەی دۆخی باکووری شاری حەلەب و کاردەکەین بۆ رێگەگرتن لە زیاتر چڕبوونی ململانێکان لە لایەن هەموو لایەنەکانەوە".
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا گوتیشی: "داوا لە هێزە کوردییەکان دەکەین ناوچەی نوێ لە سووریا نەگرنەوە".
ئەم لێدوانەی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دوای بەئامانجکردنی چەند پێگەیەکی سەرازیی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و هێزەکانی رژێمی سووریا هات لە نێو خاکی سووریا، دوێنێ شەممە، لە لایەن سوپای تورکیاوە.
هه‌روه‌ها رۆژى شه‌ممه 13ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2016، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا، له به‌ياننامه‌يه‌كدا داواى له توركيا كرد، بۆردومانى ناوچه كوردييه‌كانى سووريا رابگرێت.
له به‌ياننامه‌كه‌دا، هاتووه: "فه‌ره‌نسا هه‌ست به دڵه‌ڕاوكێ و نيگهرانيى ده‌كات له باره‌ى تێكچوونى ره‌وشى ناوچه‌ى حه‌له‌ب و ناوچه‌كانى ديكه‌ى باكوورى سووريا و داوا ده‌كات، هه‌موو جۆره بۆردومانێكى ئه‌و ناوچانه جا چ له لايه‌ن رژێمى سووريا و هاوپه‌يمانه‌كانييه‌وه بێت و چ له لايه‌ن توركياوه بێت بۆ سه‌ر ناوچه كوردييه‌كان رابگريێت".
له به‌ياننامه‌كه‌دا داواى ئه‌وه‌شكراوه، پێويسته ئه‌وله‌ويه‌تى هێرشه‌كان بۆ سه‌ر داعش بێت و ئه‌و رێككه‌وتننانه‌ى وڵاتانى زلهێز پێيى گه‌يشتوون بخرێنه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس، رۆيته‌رز
و:ئ.هـ