حكوومه‌تی عێراق پۆستی 100 به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه
"هه‌زاران پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ش ده‌گرێته‌وه"
K24 ـ هه‌ولێر
حكوومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، پۆستی نزیكه‌ی 100 به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی و پۆستی هه‌زاران به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ش هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.
گوته‌بێژی نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، سه‌عد ئه‌لحه‌دیسی رایگه‌یاند: "لیژنه‌ی تایبه‌ت به پێداچوونه‌وه به په‌یكه‌ری وه‌زاره‌ته‌كان راپۆرتێكیان بۆ ئه‌میندارێتی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێشكه‌ش كردووه و تێیدا پۆستی نزیکەی 100 به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی و چه‌ندین پۆستی پله‌ی تایبه‌ت و هه‌زاران پۆستی دیكه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ش هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه".
به‌گوێره‌ی گوته‌بێژه‌كه، ئه‌و پۆستانه‌ی كه پێشنیازی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یان كراوه، سامانێكی زۆریان بۆ خه‌رجكراوه و بوونه‌ته هۆی "به‌فێڕۆدانی داهاتێكی زۆر" له‌و فه‌رمانگانه.
ئه‌مه له كاتێكدایه دوای ئه‌وه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادیی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوای له په‌رله‌مانی عێراق كرد هاوكاریی بكه‌ن بۆ پێكهێنانی "حكوومه‌تێكی تكنۆكرات و ئه‌نجامدانی چاكسازیی"، به‌ڵام دوای ئه‌وه كاردانه‌وه‌ی توندی لایه‌نه سیاسییه‌كانی لێكهوتهوه، زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانی شیعه و سوننه ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی عه‌بادییان ره‌تكرده‌وه و ره‌وتی سه‌در هه‌ڕه‌شه‌ی "لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌یان له عه‌بادیی" كرد، ئه‌گه‌ر له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا چاكسازیی ئه‌نجام نه‌دات.
ئا: ن. ف