پلانێكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران ئاشكرا بوو
بۆ به‌كارهێنانه له ئه‌گه‌ری شكتسهێنانی رێكه‌وتننامه‌ی ناووكی
K24 - هه‌ولێر:
پلانێكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌نجامدانی "هێرشێكی ئه‌لیكترۆنی گه‌وره" بۆ سه‌ر ئێران ئاشكرابوو، كه به نیازبووه له ئه‌گه‌ری شكستهێنانی هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌رنامه‌ی چه‌كی ناووكی ئه‌و وڵاته ئه‌نجامی بدات.
رۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز"، له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس و هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا گواستوویه‌ته‌وه، كه ناوی پلانه‌كه "نیترۆ زیوس"ه و ئامانجی تێكدان و له‌ناوبردنی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی و په‌یوه‌ندییه‌كان و تۆڕه‌كانی كاره‌بای ئه‌و وڵاته‌ی هه‌یه.
رۆژنامه‌كه له راپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، پلانه‌كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پنتاگۆن)ه‌وه ئاماده كراوه و هه‌زاران سه‌رباز و كارمه‌ندی هه‌واڵگری كارییان تێدا كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دڵنیا بكه‌نه‌وه و جێگره‌وه‌یه‌كی له بری شه‌ڕ له‌به‌رده‌ست دابێت، بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌گه‌ری هه‌ر جموجۆڵێكی ئێران به‌رامبه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی له ناوچه‌كه، به‌كاری بهێنێت.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، ده‌یان ملیۆن دۆلار بۆ پرۆژه‌كه ته‌رخانكراوه و سه‌دان كۆمپیوته‌ر له رێگای تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه، چاودێری تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندی ئێران ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌كه‌ی راشیگه‌یاندووه، ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا، له‌هه‌مانكاتدا په‌ره‌ی به پلانێكی دیكه‌ی ئه‌لیكترۆنی نهێنی داوه، بۆ له‌كارخستنی پێگه‌ی "فۆردۆ"، كه كاره‌كانی به‌رنامه‌ی ناووكی ئێرانی پێ جێبه‌جێ ده‌كرێت، كه نووسینگه‌كه‌ی له یه‌كێك له چیاكانی نزیك شاری قومه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، به‌هۆی رێككه‌وتنی ناووكی وڵاتانی (5+1) له‌گه‌ڵ ئێران، له ئێستادا پلانه هه‌ڵپه‌سێردراوه و كاری له‌سه‌ر ناكرێت.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت: "له میانه‌ی بهدواداچوونییاندا له فیلمێكی دۆكیومێنتاری به‌ناوی (زیرۆ ده‌یز)، پلانی (نیترۆ زیوس)یان بۆ ده‌ركه‌وتووه، كه بڕیاره فیلمه‌كه له فێستیڤاڵی سینه‌مایی به‌رلین نمایش بكرێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "فیلمه دۆكیومێنتارییه‌كه، باس له گرژییه‌كانی نێوان ئێران و وڵاتانی رۆژئاوا ده‌كات كه چه‌ند ساڵێك به‌ر له رێككه‌وتنی ناووكی، له ئارادا بوو".
رۆژنامه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، كه بڕیاربووه به ڤایرۆسێكی ئه‌لیكترۆنی به‌ناوی "ستاكس نێت" هێرش بكرێته سه‌ر وێستگه‌ی نهتنهزی پیتاندنی یۆرانیۆم، بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانی پیتاندنی یۆرانیۆم له ئێران په‌ك بخات.
رۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز" له راپۆرته‌كه‌یدا، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، هه‌وڵی زۆرییان داوه بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری زیاتر له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی كۆشكی سپی و پنتاگۆن و به‌رپرسانی سه‌ربازی ئه‌و وڵاته وه‌ربگرن، به‌ڵام به بیانووی پاراستنی پلانه نهێنییه سه‌ربازییه‌كان، هیچ لێدوانێكییان نه‌داوه.
سه‌رچاوه: نیویۆرك تایمز
ا.م.ب