ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ئه‌نكه‌ره روويدا
په‌یامنێری كوردستان24 له ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له نزیك باره‌گای فه‌رمانده‌یی هێزی ده‌ریایی توركیا له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت روویداوه.
ته‌قینه‌وه‌كه له نزیك فه‌رمانده‌ی هێزه زه‌مینییه‌كانی توركیا له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا روویدا.
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه، ئه‌حمه‌د داودئۆغلوو، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، گه‌شته‌كه‌ی خۆی بۆ پاریس دواخست.
والی ئه‌نقه‌ره‌ش رایگه‌یاند، ژماره‌ی قوربانییانی ته‌قینه‌وه‌كه له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و تا ئێستا 18كه‌س كوژراون و 45 دیكه‌ش بریندارن.
ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو، به كاروانێكی گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازانی توركیا ته‌قیه‌وه، كه چه‌ند مه‌ترێك له په‌ر‌له‌مانی ئه‌و وڵاته دووره.
ته‌قینه‌وه‌كه چوار پاسی گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازانی توركیای كردووه‌ته ئامانج و میدیاكانی توركیا بڵاوییانكرده‌وه، ته‌قینه‌وه له گه‌ڕه‌كه‌ی قیزیلای ئه‌نقه‌ره روویداوه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
